گرنگ

بۆچی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرزە؟


 
بۆچی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بەرزە؟
بوار، هەولێر
گۆڤەند شێروانی شارەزا لە بواری نەوت، چوار هۆکاری سەرەکی ئاشکراکرد، كە بوونەتە هۆی ئەوەی تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان زیاترە لە چاو ناوچەکانی دیکەی عێراق.
گۆڤەند شێروانی لەو بارەوە دەڵێت: چەند هۆکارێکی سەرەکی لە پشت بەرزبوونەوەی نەوت لە هەرێمی کوردستان هەیە، لەوانە ڕێژەی بەرزی مەترسی، بەهۆی نەبوونی چەندین لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی و تۆپۆگرافی لە دەوروبەری ناوچەکە.
هەروەها دەڵێت: ئەو نەوتەی لە هەرێم بەرهەمدەهێنرێت لە ڕووی نرخ و کوالیتی جۆرێکی قورسە، کەمترە لە نەوتی خاوی بەسرە، هۆکاری سێیەمیشی گەڕاندەوە بۆ سروشتی جوگرافی و شاخاوی، کە وادەکات کار لە ڕووی دامەزراندنی ڕێگاوبانەکانەوە بکرێت و کەمپەکان زۆر سەختن.
شێروانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە دوا هۆکاری زیادبوونی بەرهەمهێنانی نەوت سیاسییە، چونکە هەرێم قەوارەیەکی دەستورییە، سیستمێكی خۆبەرێوەبەری لە ناو عێراقی فیدراڵ هەیە، كە ئەوەش جیاوازە لە وڵاتانی سەربەخۆ، ڕەنگە ئەمەش هاندەر نەبێت بۆ کۆمپانیاکان بۆ ڕکابەریکردن و دانانی كەمترین نرخ بۆ دەرهێنانی نەوت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color