گرنگ

بۆچی دوو دادوەرە کوردەکەی دادگای فیدڕاڵی، واژوو لەسەر بڕیارەکانی دادگاکە دژی کوردستان دەکەن؟


 
بۆچی دوو دادوەرە کوردەکەی دادگای فیدڕاڵی، واژوو لەسەر بڕیارەکانی دادگاکە دژی کوردستان دەکەن؟
بوار، بەغدا
دوای دەرچوونی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی، سەبارەت بە نەناردنی پارە بۆ هەرێم، بەشێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دوو ئەندامە کوردەکەی دادگاکەیان تۆمەتبارکردووە بەوەی واژۆیان لەسەر بڕیارەکە کردووە.
بەپێی یاسا و پەیڕەوی دادگای فیدڕاڵی کە لە نۆ ئەندامی ڕەسەن و چوار ئەندامی یەدەگ پێک دێت هەر بڕیارێک بە زۆرینەی دەنگی نۆ ئەندامەکە دەردەچێت و پاشان دەبێت هەر نۆ ئەندامەکە واژۆی لەسەر بکەن. ئەگەر لەگەڵ ناوەڕۆکی بڕیارەکەشدا نەبن، دەبێت بڕیارەکان واژۆی هەموو ئەندامانی دادگاکەی لەسەر بێت. هیچ دادگایەک و دامەزراوەیەکی عێراق ناتوانێت بڕیارەکانی دادگاکە ڕەت بکاتەوە.
دادگای فیدڕاڵی، دوو ئەندامی کوردن کەبریتین لەدادوەر عەبدلڕەحمان سلێمان لە پشکی پارتی و دادوەر دیار محەمەد لە پشکی یەکێتی. لە کۆی چوار ئەندامی یەدەگیش ئەندامی چوارەمی کوردەو دادوەر تاهیر سلێمانە لە پشکی پارتی و پێشتر سەرۆکی دادگای نەوجەوانانی دهۆک بووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color