گرنگ

بەرپرسانی باڵای پارتی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەوەستنەوە


 
بەرپرسانی باڵای پارتی دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەوەستنەوە
یەکێتی لەسەر ئاستی باڵا، بێدەنگی هەڵبژاردووە
بوار، تایبەت
ڕۆژی ٢٥ی کانونی دووەم، دادگای فیدڕاڵی بڕیارێکی پەسەندکرد کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگە نادات حکومەتی عێڕاقی هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.
ئەم بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی، کاردانەوەی توندی بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستانی لێکەوتەوەو لەکاتی دەرچوونی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی تا ئێستا سێ بەیاننامەیان لە دژی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تا ئێستا بەرپرسانی باڵای یەکێتی لەسەر ئاستی سەرۆکایەتی ئەو حیزبەو تیمی یەکێتی لە حکومەت هیچ بەیاننامەیەکیان لەسەر ئەو بڕیارە بڵاونەکردووەتەوە.
نازانرێت بەشێوەیەکی فەڕمی یەکێتی نیشتیمانی پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی دەردەبڕێت یاخود بەشێوەیەکی فەڕمی بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی ڕەتدەکەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color