گرنگ

شاخەوان عەبدوڵڵا: با تەنها بریاری دادگا نەبینیین، بەڵکو لایەنێک وەزیری دارایی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بریاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەریم رابگرێت


 
شاخەوان عەبدوڵڵا:
با تەنها بریاری دادگا نەبینیین، بەڵکو لایەنێک وەزیری دارایی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە، بریاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەریم رابگرێت
هەمان لایەن، لە رێگای بەقاچاغ بردن و ئاودیوکردنی سەدان ملیون دۆلار، دەستی هەیە لە گرانبوونی دۆلار.
بوار، هەولێر
باتەنها بریاری دادگا نەبینیین …
پێش بریاری دادگای ئیتحادی ماوەی نزیکەی دوو مانگە لایەنیک وەزیری دارایی عیراقی ئاگادارکردەوە لەوەی بریاری ناردنی ٤٠٠ ملیارەکەی هەریم رابگریت و رەوانەی نەکات.
هەمان ئەو لایەنە پەرلەمانتارەکەشی راسپارد بۆ ئەوەی ئیمزا لەسەر سکالایەک بکات و پێشکەشی دادگای بکات لە دژی ناردنی ئەو پارەیە بێ ئەوەی ناوەرۆکەکەی بخوێنێتەوە.
هەر هەمان لایەن فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریارەکەی لە بەرژەوەندی سكاڵاکە بێت و لەدژی هەریم بریار بدات.
هەمان لایەنە دەستی هەیە لەبەرزبونەوەی بەهای دۆلار لەرێگای بەقاچاغ بردن و ئاودیوکردنی سەدان ملیون دۆلار رۆژانە.
بەداخەوە هەمان ئەو لایەنە فەرمانی بەدادگای ئیتحادی کرد بریار لەدژی یاسای نەوت و گازی هەریم بدات.
ئەو لایەنە هەرکات نزیک بونەوە لە نیوان هیزو لایەن و پێکهاتەکانی عیراق دروست بیت هەوڵی تێکدانی ئەو یەکریزی و تەباییە دەدات، چونکە یەکریزی پێکهاتەکانی عیراق بە مەترسی بۆسەر بەژەوەندییەکانی خۆی دەزانیت.
ئەوەی جێگای سەرنجە کارەکتەرەکانی ئەو لایەنە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەجینداکانی لەعیراق هێزێکی ناوخۆیی عیراقەو بەشێکیشە لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەولەت.
مێژوو شاهیدە هۆکاری سەرەکی لەناوچوونی رژێمەکانی حوکمرانی لەعیراق بە روخانی دادگاکانی الثورە شەوە بەهۆی دەست درێژی و پێشلکردنی مافە دەستورییەکانی خەلکی کوردستانەوە بوە.
هیواخوازین هیزو لایەنە سیاسییەکانی عیراق هەلوێستی رونیان هەبیت لەمەر ئەو پێشیلکارییانەی لەدژی هەریمی کوردستان ئەنجام دەدریت.
دڵنیابن سنورێک بۆ زیادەرۆییەکانی دادگای ئیتحادی دادەنریت.
لە کۆتاییدا ئەو لایەنە هەرچەند هەولی دوژمنکارانە بدات لەبەرامبەردا سەرکردایەتی و خەڵکی کوردستان هاوشیوەی چیاکانی کوردستان بەبەرزی و خۆراگری دەمێننەوە .
د.شاخەوان عبداللە
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color