گرنگ

دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەی غازی سروشتی هەرێم، شاندێکی باڵای ڕووسیا دەگاتە عێراق


 
دوای فشارەکانی ئەمریکا بۆ هەناردەی غازی سروشتی هەرێم، شاندێکی باڵای ڕووسیا دەگاتە عێراق
بوار، تایبەت
بڕیارە سەرەتای مانگی داهاتوو شاندێکی باڵای ڕووسیا بگاتە عێراق و چاوی بە بەرپرسانی عێراق و هەرێم بکەوێت.
سەردانی شاندەکەی ڕووسیا دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو وەفدێکی ئەمریکی سەردانی عێڕاق و هەرێمی کوردستانیان کردو فشارەکانیان لەسەر عێراق چڕ کردووەتەوە لە بارەی فرۆشتنی دۆلار. کە ئەمەریکا دەیەوێت دۆلار لە عێڕاقەوە نەچێت بۆ ئێران.
لەسەردانی دواین وەفدی ئەمریکا بەسەرۆکایەتی برێت مەکگۆرک، کە ڕێکخەری تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ژێرخانی جیهانی ئاسایشی وزە، یەکێک بوو لە ئەندامانی وەفدەکە. ئەمەریکا دەیەوێت بە خێرایی غازی سروشتی هەرێم بکاتە جێگرەوەی غازی ڕووسیا بۆ ئەوروپا.
غازی هەرێم، ناتوانێت تەواوی پێداویستی ئەوروپا پڕ بکاتەوە، چەند ساڵێکی دەوێت تا دەبەسترێتە بە ئەوروپا، بەڵام ئاڕاستەی کارکردنی ئەمەریکا بەو جۆرەیە کاریگەری ڕووسیا لە بازاڕی ووزەدا کەم بکاتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، شاندەکەی ڕووسیا دەیەوێت هۆشداری بداتە بەرپرسانی عێراق و هەرێم لەسەر پرسی غاز.
لە ساڵی ڕابردوو ئێران کە هاوپەیمانی ڕووسیایە شکستی بە هەوڵی هەناردەی غازی هەرێم هێنا و بە مووشەک بۆردومانی ماڵی شێخ باز خاوەنی کار گروپی کرد و تۆمەتباری کرد بەوەی لەگەڵ تیمێکی ئیسرائیلی لە ماڵەکەیدا بوون و سەرقاڵی پلانی هەناردەی غازن.
ساڵی ڕابردوو چوار هێرشی درۆنی و موشەکی لایەنە نزیکەکانی ئێران بۆ سەر کێڵگەی کۆرمۆر بووە هۆی وەستانی کاری پەرەپێدانی غاز لە کێڵگەکە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color