گرنگ

وردەکاری ئەو چوار سکاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی دژی نا یاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت تۆمارکراوە


 
وردەکاری ئەو چوار سکاڵایەی لە دادگای فیدڕاڵی دژی نا یاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت تۆمارکراوە
سکاڵاکانی نا یاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت لە لایەن کێوە تۆمارکراون؟
دادگای فیدڕاڵی، سکاڵاکان ڕەتدەکاتەوە یا پەسندیان دەکات؟
#بوار، تایبەت
ڕۆژی ٣١ی کانونی دووەم، دادگای فیدڕاڵی عێڕاق، لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە کە لەسەر نا یاساییبوونی درێژکردنەوەی تەمەنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تۆمارکراون.
بەپێی زانیارییەکان، چوار سکاڵای یاسایی لەسەر درێژکردنەوەی خولی پێنجەمی پەرلەمان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم تۆمارکراون.
لەو چوار سکاڵایەی تۆمارکراون، سێ سکاڵایان لە لایەن بەرپرسانی نەوەی نوێوە تۆمارکراون. شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ سکاڵای یەکەمی تۆمارکردووە. سکاڵای دووەمیش لە لایەن سروە عەبدولواحید، وەک فڕاکسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی عێڕاق تۆمارکراوە. دواین سکاڵای ئەو حیزبەش لە لایەن کاوە عەبدولقادر، وەک سەرۆکی فڕاکسیۆنی ئەو حیزبە لە پەرلەمانی کوردستات تۆمارکراوە.
بەڵام سکاڵای چوارەم، لە لایەن د. یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ سکاڵایەی لە لایەن بەرپرسانی نەوەی نوێ تۆمارکراوە، ناوەڕۆکی هەر سێ یاساکە بەک شێوەیەو وەک بەڵگە بۆ نا یاسایی بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت، وەک بەڵگە ڕەشنوسی ئەو پڕۆژە یاسایە پێشکەش کراوە کە پەرلەمانی کوردستان پەسەندی کرد بۆ شەرعیەتدان بە درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەت. بەڵام هەر پڕۆژە یاسایەک دوای دەنگدانی لە پەرلەمانی کوردستان و پەسەندکردنی و پاشان بڵاوکردنەوەی لە وەقائیعی کوردستان ئینجا دەچێتە بواری جێبەجێکردن. بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی یاسایی پێدەچێت دادگای فیدڕاڵی لە کۆبونەوەی ڕۆژی ٣١ی کانونی دووەم ئەو سێ سکاڵایە ڕەتبکرێتەوە بە هۆی ئەوەی ئەو بەڵگەیەی پێسکەش کراوە، بەڵگەیەکی یاسایی نییە.
هەرچی سکاڵای چوارەمە کە لە لایەن د. یەسف محەمەد سادق، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانەوە تۆمارکراوە، ئەو بەڵگەیەی پێشکەشی کردووە، دەقی ئەو پڕۆژەیە یاسایەیە کە لە وەقائیعی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت دادگای فیدڕاڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەی چارەنوسی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایە بدات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color