گرنگ

له‌ باره‌ى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى، هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، دڵنیایى ده‌داته‌ پارتى


 
له‌ باره‌ى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى، هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت، دڵنیایى ده‌داته‌ پارتى
پارتى، چاوه‌ڕێى هه‌ڵوێستى ره‌سمى لایه‌نه‌ پێكهێنه‌ره‌كانى حكومه‌ت ده‌كات
پارتى، ده‌یه‌وێ له‌ ماوه‌ى دوو مانگاندا یاسایى دادگاى فیدڕاڵى له‌ په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت
بوار، تایبه‌ت
له‌ دواى ده‌رچوونى بڕیارى دادگاى فیدڕاڵى، له‌ باره‌ى هه‌رێمى كوردستان زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوبردنى دەوڵەت دڵنیایى ده‌ده‌نه‌ پارتى كه‌ پابه‌ندن به‌ رێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان.
رۆژى چوارشه‌ممه‌، 25ى 1ى 2023، دادگاى فیدڕاڵى عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كى په‌رله‌مانتارێكى ده‌وڵه‌تى یاسا بڕیاریدا به‌ راگرتنى سه‌رجه‌م بڕیاره‌كانى تایبه‌ت به‌ ناردنى پاره‌ بۆ هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش ناڕه‌زایى توندى پارتى دیموكراتى كوردستان و حكومه‌تى هه‌رێمى لێكه‌وته‌وه‌و پێیانوایه‌ ده‌رچوونى ئه‌و بڕیاره‌ پێچه‌وانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و رێككه‌وتنه‌ سیاسییه‌ى كه‌ له‌ نێوان لایه‌نه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌ت واژووى له‌سه‌ر كراوه‌.
بوار زانیویه‌تى، زۆرینه‌ى لایه‌نه‌كانى نێو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ پارتى دیموكراتى كوردستان كردووه‌و به‌وه‌ى كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ ده‌رچوونى بڕیارێكى له‌و شێوه‌ نه‌بوون و دڵنیایشیانداوه‌ كه‌ پابه‌ند ده‌بن به‌ رێككه‌وتنى سیاسى نێوانیان.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كان، پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ فه‌رمى چاوه‌ڕێى كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌یمانى ئیداره‌ى ده‌وڵه‌ت ده‌كات و ده‌یه‌وێ هه‌ڵوێستى ره‌سمى لایه‌نه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ بزانێت و سووریشه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پێویسته‌ له‌ ماوه‌ى دوو مانگى داهاتوودا یاسای نوێى دادگاى فیدڕاڵى بنێردرێته‌ په‌رله‌مان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color