گرنگ

لەژێر فشاردا، ​دادگای فیدڕاڵی، دانیشتنی بڕیاردانی لەسەر حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دواخست


 
لەژێر فشاردا، دادگای فیدڕاڵی، دانیشتنی بڕیاردانی لەسەر حکومەت و پەرلەمانی هەرێم دواخست
دادگا خراپی کەش وهەوای کردووەتە بیانوی دواخستن
بوار، تایبەت
بڕیار بوو ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی لە بەغداد، دوا بڕیار لەسەر سکاڵای دوو پەرلەمانتار و سەرۆکی جوڵانەوە نەوەی نوێ و یوسف مەحەمەد سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان بدات سەبارەت بە نادەستوری بوونی درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم بۆ ماوەی ساڵێک.
بەپێی زانیاریەکانی بوار، لەژێر فشاری پارتی و بەشێک لەلایەنە عێراقیەکان دادگاکە دانیشتنەکەی بۆ کاتێکی نادیار دواخستووە.
لە هەفتەی ڕابردووەوە پارێزەرەکانی کورد لە دۆسیەکە کشاونەتەوە و پارتی هەڕەشەی کشانەوەی هەردوو ئەندامەکەی کردووە لەدادگاکە (ئەندامێکی جێگیر و ئەندامێکی یەدەگ) کردووە.
بەپێی زانیاری میدیا عێراقیەکان، سودانی و مالیکی فشاریان لە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری و سەرۆکی دادگای فیدڕاڵی کردووە بۆ دواخستنی دانیشتنەکە بەو پێیەی لەسەروبەندی پەسەند کردنی یاسای بودجەدان و گرفتی گەورە لە نێوان هەولێر وبەغداد دروست دەبێت و ڕێکەوتن و لێک تێگەیشتنەکانی نێوان هەرێم و حکومەتەکەی تێک دەچێت.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دادگای فیدڕاڵی دانیشتنەکەی دواخست بۆ کاتێکی نادیار و خراپی کەش و هەوای کردە بیانووی دواخستنەکە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color