گرنگ

ئایا بەغدا دەكەوێت؟


 
ئایا بەغدا دەكەوێت؟
وڵاتانی "هیلالی شیعی" هەڕەشەی داڕمانییان لەسەرە
ڕۆژنامەی "لۆمۆند"ی فەرەنسی پێیوایە، وڵاتانی بەناو "هیلالی شیعی"، عێراق، لوبنان و سوریا و ئێران، بەهۆی توندبوونەوەی قەیرانەکانیان لە کەمیی دۆلار، قەیرانی ئابووری، هەڕەشەی داڕمانیان لەسەرە.
ڕۆژنامە فەرەنسییەکە، لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، "هیلالی شیعی"، کە لە ئێران عێراق و لوبنان و سوریا پێکهاتووە و لەلایەن ئێرانەوە دامەزراوە، ئێستا بە قۆناغێکی خراپدا تێدەپەڕن ڕەنگە ئەنجامەكەی کوشندە بێت.
بەپێی راپۆرتەكە، ئەو وڵاتانە پۆلێنکراون بەوەی مەترسی گەورەیان لەسەرە، بەتایبەتی لە ساڵی ساڵی ٢٠٢٣، كە رووبەڕووی چەندین قەیرانی نوێ‌ بوونەتەوە.
هەر بەپێی راپۆرتەكە، دراوی ئەو وڵاتانە زیاتر لە جاران لە دابەزیندان بە هۆکارێک، کە زیاتر پەیوەستە بە کەمی دۆلارەوەو ئەوەش كاریگەری گەورەی لەسەریان داناوە.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەی بەوەش كردووە، كە ئێران و سوریا کەوتوونەتە ژێر سزای توندی ئەمەریکا و وڵاتانی تر پەیوەست بە سیاسەت و ئابوورییەوە، بەڵام دۆخی عێراق جیاوازە بەو پێیەی سوودمەندە لە بڕێکی زۆر لە پارەی نەوت، لەگەڵ ئەوەش ماوەیەكە ئەمریكا كۆنتڕۆڵی خستووەتە سەر ئەو پارەیەو ئەوەش وا دەكات، مەترسیی بۆ سەر بەغدا هەبێت.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش كراوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو سزایانەی بەسەر ئێراندا سەپێنراون، واشنتۆن کۆنترۆڵی توندی بەسەر جوڵەی ئەو پارانەی لەبەر دەستی حکومەتی عێراق هەیە سەپاندووە، كە ئەم کۆنتڕۆڵە بەم دواییە توندتر کراوەتەوە، بۆ ئەوەی بتوانێت ڕژێمی ئێران بە تەواوی لە ڕووی ئابوورییەوە بخنکێنێت.
لە هاوینی ساڵی ٢٠١٥دا دەسەڵاتدارانی ئەمریکا هەژماری بانکی ناوەندی عێراقییان لە بانکی یەدەگی فیدراڵی جێگیركرد، بۆ ئەوەی د١عش سوود لەم پارانە وەرنەگرێت، كە رەوانەی ئەو وڵاتە دەكرێت، ئێستا هەمان رێكار دژی ئێران گیراوەتە بەر.
سەبارەت بە لوبنان، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، چینی سیاسی دەسەڵاتدار، بە یەکگرتوویی کاردەکەن بۆ ئەنجامدانی تاڵانکردنی سیستماتیکی وڵات، ئەوەش مەترسی لەسەر ئابووری بەیروت دروست كردووەو ئەگەری داڕمانی بە تەواوی هەیە.
لە ڕاپۆرتەکەدا جەختیكردووەتەوە، ئەو چوار وڵاتە، عێراق و ئێران و سوریا و لوبنان لەبەردەم "ئیفلاسی دیفاکتۆ"دان، بەو پێیەی لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە لوبنان لە ڕووی دامەزراوەییەوە ئیفلیج بووە و لە ڕووی داراییەوە مایەپووچ بووە، سەرەڕای گواستنەوەی پارە لە لایەن تاراوگە لوبنانیەکانەوە بۆ خێزانەکانیان، بەڵام كێشەكانیان هەر بەردەوامە.
هەروەها جەختیكردووەتەوە، هەمان دۆخیش ئێستا چاوەڕێی سێ‌ وڵاتەكەی تر دەكات‌و ئەگەر هەیە، ساڵی 2023 یەكلاكەرەوە بێت بۆیان و ببێتە هۆی كەوتنی ئابوورییەكەیان بە تەواوی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color