گرنگ

دوورخستنەوەكەی زەهاوی، چ پەیوەندییەكی بە سەردانێكی بۆ هەرێمی كوردستان‌و بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەكەی هەیە؟


 
دوورخستنەوەكەی زەهاوی، چ پەیوەندییەكی بە سەردانێكی بۆ هەرێمی كوردستان‌و بەكارهێنانی كۆمپیوتەرەكەی هەیە؟
سەردانێكی نەدیم زەهاوی سەرۆكی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بۆ هەرێمی كوردستان لە سەردەمی قەیرانی پەتای کۆرۆنا، نیگەرانی بەرپرسانی باڵای ئەمنی لەو وڵاتە لێكەوتووەتەوە.
نەدیم زەهاوی ڕۆژی یەکشەممە لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، دوای ئەوەی لێكۆڵینەوەكان لەفەرمانگەی کاروباری باجەکان گەیشتە ئەو ئەنجامەی "پێشێلکارییەکی گەورە"ی ئەنجامداوە.
زەهاوی كوردەو رەگەزنامەی یەكەمی عێراقییە، کاتێک وەزیری تەندروستی بەریتانیا و بەرپرسی خستنە بازاڕی ڤاکسینی Covid بووە، گەشتێکی بۆ هەرێمی كوردستان لە عێراق ئەنجامداوە.
لە کاتێکدا هێشتا زانیاری ورد و ڕوون لەسەر سەردانەکەی نییە، بەڵام بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی بلومبێرگ، لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ تا ئەیلوولی ٢٠٢١ زەهاوی ئەو پۆستەی هەبووە، سەردانەكەی لەو ماوەیە ئەنجامداوە.
سەرچاوەکان دەڵێن، زەهاوی لە کاتی مانەوەی لە هەرێمی كوردستان، كۆمپیوتەرە كەسییەكەی، كە لە جۆری لاپتۆب بووە، بەکارهێناوە بۆ چوونە ناو هەژماری ئیمەیڵی کارە فەرمییەكەی، ئەمەش بەرپرسانی ئەمنی بەریتانیای نیگەرانکردووە.
کەسێکی نزیک لە زەهاوی پشتڕاستیکردووەتەوە، کە بەشی ئاسایشی ئایتی حکومەت پرسیاری ئەوەی کردووە، بۆچی لە هەرێمی كوردستانەوە بەلاپتۆپی كەسی خۆی بۆ كاری ئیداری‌و فەرمی بەكارهێناوە؟
زەهاوی لە ساڵی 1967 لە بەغدا لە دایک بووە، پێش ئەوەی دەستنیشان بکرێت وەک وەزیری دارایی پۆستی باڵای حکومی تری هەبووە لە بەریتانیا.
زەهاوی، لە شاری بەغدا لە دایکبووە و لە تەمەنی گەنجیدا گەشتێکی بۆ بەریتانیا کردووەو یەکەم پۆستی وەزاری لە ساڵی ٢٠١٨، لە سەردەمی حکومەتەکەی تێریزا مەی، وەک وەزیری پەروەردە وەرگرتووە، کاتێکیش بۆریس جۆنسن بەرپرسیارێتی حکومەتەکەی گرتە ئەستۆ، وەک وەزیری بازرگانی دانرا، پاشان جگە لەو پۆستە، وەک وەزیری تەندروستی و چاودێری کۆمەڵایەتی، دواتریش پۆستی وەزیری دارایی لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا وەرگرت.
پاشان لەگەڵ هاتنی ڕیشی سوناک بۆ داونینگ ستریت لە کۆتایی مانگی ئۆکتۆبەردا، بوو بە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و پۆستێكی وەزاری بێ‌ ناونیشانی لە حكومەت وەرگرت.
بەڵام سوناک رۆژی یەك شەممە بڕیاریدا، لە پۆستەکەی لە حکومەت دووری بخاتەوە، دوای ئەوەی لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ لە کاروباری باجەکان گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە "پێشێلکارییەکی گەورە"ی یاسایی ئەنجامداوە.
کەسانی ئاگادار لە سەردانەکەی بۆ عێراق دەڵێن، بەرپرسانی باڵای حکومەت پرسیاریان لە زەهاوی کردووە کە بۆچی لە عێراقدایە، ئەویش پێی وتوون، کە لە پشوودایە بۆ بینینی خێزانەکەی.
لە کاتێکدا وتەبێژەکەی ئاماژەی بەوەکردووە، زەهاوی لە عێراق لە دایک بووە و لە ماوەی پشوویەکی کورتدا سەردانی خێزانێکی کوردستانی عێراقی کردووەو كارەكەشی یاسایی بووەو مۆڵەتی بۆ وەرگرتووە.
ئەو کەسە نزیکە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێش ئەوەی بەریتانیا بەجێبهێڵێت، بەرپرسانی ئاگادارکردووەتەوە و هیچ یاسایەک نییە ڕێگری بکات لە بردنی لاپتۆپەکەی لەگەڵ خۆیدا.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کاتی گەشتەکەدا هیچ کۆبوونەوەیەکی بازرگانی و گفتوگۆی نەبووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color