گرنگ

پارتی، پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پڕناكاتەوە


 
پارتی، پۆستی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پڕناكاتەوە
بوار، تایبەت
پارتی دیموكرات نایەوێت لەم كابینەیەدا پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان پڕبكاتەوە، كە ئێستا بە وەكالەت بەرێوەدەبرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دواین كۆبوونەوەی نێوان شاندی پارتی‌و یەكێتی باسی پڕكردنەوەو گۆڕینی چەند پۆستێكی وەزاری لە كابینەی نۆیەم كراوە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی یەكێتی داوایان لە شاندەكەی پارتی كردووە، كە بابەتی پڕكردنەوەو گۆڕانكاری لە پۆستە وەزارییەكان بكەن بە یەك پاكێج‌و لە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان یەكلابكەنەوە، بە پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەكانیشەوە، كە پشكی پارتییەو زیاتر لە ساڵێكە بە وەكالەت لە لایەن وەزیری كارەباوە بەرێوەدەبرێت.
بوار زانیویەتی، شاندی پارتی لە وەڵامی داواكارییەكەی یەكێتی باسیان لەوە كردووە، كە ئەوان بەرنامەیان نییە لەم كابینەیە، پۆستی وەزارەتی سامانەسروشتییەكان پرٍبكەنەوەو پێیانباشە هەر لەلایەن وەزیری كارەبا بە وەكالەت بەرێوەببرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color