گرنگ

پارتی، بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو: ئەگەر ئێمە هەرچی داواکاری یەکێتی هەیە جێبەجێی بکەین، ئەوان هەر بیانوو دەدۆزنەوەو بیر لە مەرجی نوێ دەکەنەوە بۆ هەڵبژاردن


 
پارتی، بۆ کۆمەڵ و یەکگرتوو:
ئەگەر ئێمە هەرچی داواکاری یەکێتی هەیە جێبەجێی بکەین، ئەوان هەر بیانوو دەدۆزنەوەو بیر لە مەرجی نوێ دەکەنەوە بۆ هەڵبژاردن
بوار، تایبەت
ڕۆژی ٣١ی کانونی دووەم، وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەرییان کرد لە هەولێر...
بەپێی زانیارییەکانی بوار، بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی کێشەکانی نێوان حیزبەکەیان و یەکێتی ئەوەیان بەبەرپرسانی ئەو دوو حیزبە گوتووە کە یەکێتی بە دوای بیانوودا دەگەڕێت. چونکە پارتی پێی وایە ئەگەر هەرچی داواکاری یەکێتی هەیە جێبەجێی بکەن ئەوا یەکێتی بیانووی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسانی پارتی داوای ئەوەیان لە بەرپرسانی ئەو دوو حیزبە ئیسلامییە کردووە کە هاوکاریان بن لە فشار خستنە سەر یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەوەی لە کۆتایی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە بچێت و جارێکی دیکە تەمەنی پەرلەمان درێژنەکەنەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color