گرنگ

لاهور شێخ جەنگی هیوای بە بڕیارەكەی دادگای هەولێر هەیە


 
لاهور شێخ جەنگی هیوای بە بڕیارەكەی دادگای هەولێر هەیە
بوار، تایبەت
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی پێشووی یەكێتی نیشتمانی، هیوای بە بڕیارەكەی دادگای هەولێر هەیەو دەیەوێت لەو رێگەیەوە هەنگاوە یاساییەكانی داهاتووی بنێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی دراوە بە بوار، ناوبراو هیوایەكی زۆری بە بڕیارەكەی داگای هەولێر هەیەو پێیوایە كاریگەری گەورەی دەبێت لەسەر كێشەكانی یەكێتی نیشتمانی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، لاهور شێخ جەنگی دەیەوێت ئەو بڕیارە بكاتە بنەمای هەنگاوە یاساییەكانی داهاتووی، لەو رێگەیەشەوە تانە لەو بڕیارانە بدات، لە رابردوو لە سلێمانی‌و بەغدا لە دژی دراون.
بوار زانیویەتی، لاهور شێخ جەنگی پێیوایە، لە ئێستادا تەنیا رێگەی یاسایی دەتوانێت مافەكانی بۆ بەدەستبهێنێتەوە، بەو پێیەی ئەو هەنگاوە گرژی بەدوای خۆی ناهێنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color