گرنگ

پارتی، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دادگای فیدڕاڵی، پەنا بۆ ئەمریكا دەبات


 
پارتی، بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی دادگای فیدڕاڵی، پەنا بۆ ئەمریكا دەبات
بوار: تایبەت
پارتی دیموكرات بۆ بابەتی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی پەنا بۆ ئەمریكا دەبات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پارتی دیموكرات لەوە دڵنیابووەتەوە، كە لایەنێكی نێودەوڵەتی لە پشت بڕیارەكانی دادگای فیدراڵییە، كە لە دژی هەرێم دەریدەكات.
هەر بەپێی زانیارییەكان، پارتی دەیەوێت لە رێگەی ئەمریكاوە رووبەڕووی ئەو هەوڵە نێودەوڵەتییە بێتەوەو لەو بارەشەوە دەستی بەهەوڵ و گفتوگۆ كردووە.
بوار زانیویەتی، پارتی دەیەوێت ئەمریكا فشار لە حكومەتی عێراق بكات، تا چیتر رێگە نەدەن دادگای فیدراڵی بڕیار لە دژی هەرێمی كوردستان دەربكات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color