گرنگ

پارتی، ستایشی هەڵوێستەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات


 
پارتی، ستایشی هەڵوێستەکانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات
بوار، تایبەت
ڕۆژی ٣١ی کانونی دووەم، وەفدێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لە هەولێر...
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لەو کۆبونەوەیەدا وەفدی پارتی دیموکراتی کوردستان، ستایشی هەڵوێست و ڕۆڵی یەکگرتوویان کردووە لە ماوەی ڕابردوودا کە یەکێتی و پارتی لە کێشەو ململانێدا بوون، بەڵام ئەوان وەک یەکگرتوو نەچوونەتە بەرەی هیچ کام لەو دوو حیزبە.
بەپێی زانیارییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان نیگەران بوون لە کشانەوەی یەکگرتوو لە پەرلەمانی کوردستان و پێیان وابووە یەکگرتوو نەدەبوایە لە پەرلەمان بکشێتەوەو دەیانتوانی بەردەوام بن لە ئەرکەکانی خۆیان و وەک هێزێکی ئۆپۆزیسیۆنیش بەردەوام ڕەخنە بگرن لە هەر کەم و کوڕییەک کە دەیبینن.
لای خۆیانەوە بەرپرسانی یەکگرتوو، گوتویانە ئەوان وەک یەکگرتوو هەرگیز لە دژی پارتی ناچنە بەرەی یەکێتی، وەک چۆن بۆ دژایەتی یەکێتیش ناچنە بەرەی پارتی. ئەوان باوەڕیان بە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی هاوسەنگ هەیە لە کوردستان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color