گرنگ

كوردێك خەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ بەدەستهێنا


 
كوردێك خەڵاتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکای بۆ داکۆکی لە مافی مرۆڤ بەدەستهێنا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پارێزەرێکی کورد لە هەرێمی كوردستان، خەڵاتی بەرگریكردن لە مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهاندا پێدەبەخشرێت، لە نێو 10 کەسایەتی دیکەی وڵاتانی تردا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ستایشی بەشدار حەسەنی کرد، کە بە وتەی خۆی سەرۆکایەتی کۆمەڵێک پارێزەری کردووە، وەک پارێزەری بەرگری بۆ "دەستگیرکراوەکانی بادینان" ڕۆڵیان گێڕاوە.
ئەو گیراوانە کۆمەڵێک ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و خۆپیشاندەران بوون، کە ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە، ئەوانە بە ناڕەوا دەستگیكراون و بە زۆر بۆ ماوەیەك بێسەروشوێن کراون.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، ئەو تیمە لەم جۆرە حاڵەتە بەرزانەدا مەترسییەکی گەورەی کەسی و پیشەیییان لەسەرە، چونکە ڕووبەڕووی هەوڵی تۆقاندن و هەراسانکردن و هەڕەشەی کوشتن بووەنەتەوە لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە.
وەزارەتی دەرەوە،ساڵانە خەڵاتێک پێشکەش بە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ لە سەرانسەری جیهان دەکات
"پاراستن و پشتیوانی لە داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، ئەولەویەتێکی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکایە، چونکە بەشێکی دانەبڕاوە لە دیموکراسی، دەستڕاگەیشتن بە دادپەروەری، کۆمەڵگەیەکی مەدەنی زیندوو، خۆشگوزەرانی ئابووری، بەردەوامیی ژینگەیی"، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا وای نووسیوە.
دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ٨٠ چالاکوانی دەستگیرکرد، ئەوەش بە بیانووی جۆراوجۆر، كە بەشێكیان بەهۆی بەشدارییان لە خۆپیشاندان‌و چالاكی مەدەنی‌و بەشێكی تریشیان بەهۆی بیروڕای سیاسیان.
بەشدار حەسەن، كە پیشەی پارێزەرە لەگەڵ تیمەكەی بێ‌ بەرانبەر ئەركی بەرگریكردنیان لەو كەسانە گرتە ئەستۆو بەو هۆیەوە رووبەڕووی مەتری گەورە بوونەوە.
حەسەن خۆی دەڵێت: لە مانگی ئایاری ساڵی 2022، دەسەڵاتداران یەکێک لە ژنە دەستگیرکراوەکانیان ئازادکردووە، دوای ئەوەی دوو ساڵ لە زیندان بوون، لەگەڵ چەند كەسێكی تریش، كە دوای دادگایی‌و تەواوكردنی ماوەی سزاكەیان ئازادكراون.
ئەو دەشڵێت: لەگەڵ تیمەكەی بێ‌ جیاوازی لە دادگا كاریان كردووە، بۆ ئەوەی ئەو كەسانە ئازاد بكرێن‌و سزا نەدرێن، كە هەموو ئەوانەشیان بێ‌ بەرانبەر بۆ ئەو زیندانییانە كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color