گرنگ

ناساندنی لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لە لایەن دادگای هەولێر، کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی هەڵوەشاندەوە


 
ناساندنی لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لە لایەن دادگای هەولێر، کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی هەڵوەشاندەوە
بوار، تایبەت
سەرچاوەیەکی بەرپرس لە پارتی دیموکراتی کوردستان بە بواری ڕاگەیاند ”ئەمڕۆ لە لایەن یەکێتی نیشتیمانی ئاگادارکراینەوە کە کۆبونەوەی ڕۆژی شەممەیان لای خۆیانەوە هەڵوەشێندرایەوە”.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی ”یەکێتی نیشتیمانی بەڕاستەوخۆ گوتویانە پارتی ئامانجی نییە لەگەڵ یەکێتی ڕێکبکەوێت، چونکە ئەگەر مەبەستی ڕێککەوتن لە لایەن پارتییەوە هەبووەیە، ئەوا لەو کاتە بڕیاری دادگای هەولێر دەرناچێت و لەو کاتە لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی نا ناسێنێت”.
بەپێی لێدوانی ئەو سەرچاوەیە باڵایەی پارتی بۆ بوار، دیار نییە کەی کۆبونەوەی پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color