گرنگ

بەهۆی کێشەی هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن دادگای ئاسایشی هەولێر داواکراوە


 
بەهۆی کێشەی هاوسەرۆکانی یەکێتییەوە، بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە وەزارەتی ناوخۆ لە لایەن دادگای ئاسایشی هەولێر داواکراوە
بوار، تایبەت
لەماوەی ڕابردوو یەکێتی نیشتیمانی لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەكان لە وەزارەتی ناوخۆ کە بەڕێوەبەرەکەی لیوا هەڵۆ سەعید قەرەناوییەو لە پشکی یەکێتییە، نوسراوێکی ئاراستەی دادگای بەرایی سلێمانی كردبوو ئاماژە بە نوسراوێكی دادگای سلێمانی كرابوو كە لە رۆژی 3/10/2022 ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆی كردووە سەبارەت بە خاوەندارێتی یەكێتی لە رووی یاساییەوە كە بەناوی كێوەیە، لە رۆژی 6/10/2022 بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەكان لە وەزارەتی ناوخۆ بە واژۆی لیوا هەڵۆ سەعید نوسیبووی ”حزبی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مۆڵەتی یاسایی وەزارەتی ناوخۆی هەیە بە ژمارە (1208) لە 6/8/1994، سەرۆكی ئێستای حزبەكە (بافڵ جەلال تاڵەبانی)یە”.
دوای ئەم نوسراوە بۆ دادگای سلێمانی، دادگای سلێمانی بڕیاری خاوەندارێتی یەکێتی بۆ بافڵ تاڵەبانی دەرکردو دواتر کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە پشت بەستن بە بڕیارەکەی دادگای سلێمانی، سکاڵایەکی لاهور شێخ جەنگی ڕەتکردەوەو ئەوەی ڕاگەیاند کە گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتی لە دوای ڕووداوەکانی هەشتی تەمووز یاسایین.
لەبەرامبەردا لاهور شێخ جەنگی لە رێگەی نووسراوێكی دادگای لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تانە لە بڕیارەكەی كۆمسیۆن داوە.
نووسراوەكەی دادگای لێکۆڵێنەوەی ئاسایشی هەولێر لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا ئاراستەی فەرمانگەی كاروباری حیزب و رێكخراوە سیاسییەكانی كراوەو تێیدا جەختی لەسەر ساختەیی ئەو نوسراوەی ئاراستەی دادگای بەرایی سلێمانی كراوە كردووەتەوە، كە ئیمزای هەڵۆ سەعید محەمەد ئەمینی لەسەرەو ئێستا تۆمەتبارە لە دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایش داواكراوە بەهۆی ئەوەی لە دەركردنی ئەم نوسراوەدا زیادە رۆیی كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color