گرنگ

نەزهەت حالی، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن: نابێت هێرش بکرێتە سەر ئەو کەسانەی کە ویستی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانیان هەیە


 
نەزهەت حالی، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن:
نابێت هێرش بکرێتە سەر ئەو کەسانەی کە ویستی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانیان هەیە
#بوار، هەولێر
#نەزهەت حالی، بەرپرسی پێشووی ئاژانسی پاراستن لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک نوسینێکی بڵاوکردووەتەوە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بابەتێک لە سایتی درەو بڵا کراوەتەوە لە ژێر ناو نیشانی ڕاپرسیەک لە سەر بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی،ئەو ڕاپرسییە لە لایەن کۆمپانیای شیکار بۆ توێژینەوە و ڕاپرسی ئەنجامدراوە، پێم وایە ئەو ڕاپرسییە جێگای هەڵوەستە کردنێکی گەلی کوردستانە و دەرخەری ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان لەبەر دەم هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەی وجودی لە ناوەخۆ بووەتەوە کە شەرعیەتی سیاسی هەریم دەخاتە بەر مەترسی.
لە بڕگەیەکی ڕاپۆرتەکە دەر دەکەوێت کە زیاتر لە نیوەی هاووڵاتیانی بەشدار بوو لە ڕاپرسییەکە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانن و پێیان وایە بۆ ئەوان باشترە کە بگەڕێتەوە سەر بەغدا.
پیم وایە ئەو بابەتە پێویستی بە خوێندنەوەیەکی قوڵ هەیە بە بێ کاردانەوەی عاتفی و هێرشە کردنە سەر ئەو کەسانەی کە ویستی هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستانیان هەیە، بەڵکو دەبێت لە هۆکارەکانی ئەو بێ هیوایەیان بکۆڵدرێتەوە و چارەسەر بکرین، ئەو بابەتە دەرخەری بوونی قەیرانێکی قوڵە لە دەسەڵاتی سیاسی و لە پڕۆسەی دەوڵەتسازی و نەتەوە سازی لە هەرێمی کوردستانی عێراق.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color