گرنگ

یەكێتی، دەیەوێت فشارەكانی ئەمریكا لەسەر سلێمانی كەمبكاتەوە


 
یەكێتی، دەیەوێت فشارەكانی ئەمریكا لەسەر سلێمانی كەمبكاتەوە
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی دەیەوێت فشارەكانی ئەمریكا لە بابەتی دۆلار لەسەر سلێمانی كەمبكاتەوەو بەو هۆیەشەوە بڕیارێكی بە بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی دەكردووە.
بەپێی بڕیارەكە، لەمەولا سەرجەم نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو قەدەغەیە دۆلار حەواڵەی دەرەوەی هەرێمی كوردستان بكەن، كە بە گوێرەی زانیارییەكانی بوار، یەكێتی دەیەوێت بەو هەنگاوە فشارەكانی ئەمریكا لە بابەتی دۆلار لەسەر سلێمانی كەمبكاتەوە.
هەر بەگوێرەی زانیارییەكان، كە لە سەرچاوەیەكی بانكی ناوەندی هەرێم لقی سلێمانی دراوە بە بوار، ماوەی رابردوو فشارێكی زۆر هەبووە لەسەر بانك‌و نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی‌و فشارەكانیش بە ئامانجی ئەوە بووە ناردنی دۆلار لە سلێمانییەوە بۆ ئێران كەمبكرێتەوە.
بوار زانیویەتی، ئەمریكییەكان لە رێگەی بانكی ناوەندی عێراقەوە هەڕەشەی دروستكردنی لیستێكی رەشی بۆ بانك و نووسینگەكانی سنووری سلێمانی كردووە، بەتایبەتی ئەگەر ناردنی دۆلار لە سلێمانییەوە بۆ ئێران بەردەوام بێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color