گرنگ

لاهور شێخ جەنگی، لە ترسی کاردانەوەکانی بافڵ تاڵەبانی هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر بڵاونەکردووەتەوە


 
لاهور شێخ جەنگی، لە ترسی کاردانەوەکانی بافڵ تاڵەبانی هیچ ڕونکردنەوەیەکی لەسەر بڕیارەکەی دادگای هەولێر بڵاونەکردووەتەوە
بوار، تایبەت
بەپێی زانیارییەکانی بوار، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی، بە نیاز بوو لە بارەی بڕیارەکەی دادگای هەولێر و بڕیارەکەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێڕاق، پەیامێک بڵاوبکاتەوە. بەڵام ترسی هەبووە لە کاردانەوەی بافڵ تاڵەبانی.
بەپێی زانیارییەکان، لاهور شێخ جەنگی ترسی هەبووە هەر قسەیەک بکات، بافڵ تاڵەبانی هێز لە دژی لالەزار بجوڵێنێت، چونکە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەرپرسانی یەکێتی هۆشداری توندیان بە لاهور شێخ جەنگی دابوو کە ئەو دۆخە لە لایەن یەکێتی و خدی بافڵ تاڵەبانییەوە مایەی قبوڵ کردن نییە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی، بە بواری ڕاگەیاند ”یەکێکی لە هۆکارەکانی بڵاونەکردنەوەی هیچ پەیامێک لە لایەن لاهور شێخ جەنگییەوە پەیوەندی بەوەوە هەیە کە بڕیاری ناساناندنی لاهور شێخ جەنگی وەک هاوسەرۆکی یەکێتی لەلایەن دادگایەکی هەولێرەوە دراوەو ترسی ئەوە هەبووە، جەماوەری یەکێتی گومانیان هەبێت ئەو بڕیارە بە پشتیوانی پارتی دیموکراتی کوردستان درابێت”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color