گرنگ

یەكێتی، پشتگیری بیرۆکەی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا دەكات


 
یەكێتی، پشتگیری بیرۆکەی رادەستكردنی نەوت بە بەغدا دەكات
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی پشتگیری هەوڵی رادەستكردنی دۆسییەی نەوت بە حكومەتی عێراق دەكات‌و بۆ ئەوەش دڵنیایی داوە بە بەرپرسانی بەغدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە دواین سەردانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ بەغدا، جەختی کردووەتەوە، كە ئەوان لەگەڵ ئەوەن كێشەكانی هەولێرو بەغدا چارەسەر بكرێن.
هەر بەپێی زانیارییەكان، كە سەرچاوەیەك لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ بوار ئاشكرایكرد، یەکێتی لەگەڵ ئەوەیە هەرێم دۆسییەی نەوت رادەستی بەغدا بكات‌و هەولێر لە رێگەی كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوت "سۆمۆ" نەوت بفرۆشێت.
بوار زانیویەتی، یەكێتی دەیەوێت فشار لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان دروست بکات، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو بابەتە لەگەڵ حكومەتی عێراق رێككەوتنی كۆتایی بكەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color