گرنگ

تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی: بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی، نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی، بەڵکو یەکێکە لە دەرکراوەکان


 
تیمی پارێزەرانی بافڵ تاڵەبانی:
بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی، نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی، بەڵکو یەکێکە لە دەرکراوەکان
بوار، سلێمانی
*بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کە؛ هەموو سکاڵاکان لەبەرژەوەندی سەرۆک بافڵ کۆتایی پێ هاتووە و لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقیش پەسەند کراوە.
*کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق هەمواری پەیڕەوی ناوخۆیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیانی پەسەند کردووە، کە تیایدا؛ پەیڕەوی بەڕێوەبردنی یەکێتی گۆڕیوە لە سیستەمی هاوسەرۆکییەوە بۆ سیستەمی سەرۆکی.
*ئەو سکاڵایەی کە باس دەکرێت لە دادگای لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر؛ ئەو داوایە لە تایبەتمەندی ئەو دادگا بەڕێزە نیەو ئەو نوسراوەی بڵاو کراوەتەوە تەنیا رونکردنەوەیە نەک بڕیاری دادگا.
*بۆ زانیاری هەموو لایەکیش؛ جارێکی تر بڕیار لەو داوایە نادرێت بە هۆکاری ئەوەی پێشتر ئەم داوایە حسم بووە و پلەی کۆتایی وەرگرتوە.
*بەپێی بڕیاری دادگای تایبەتمەند، لاهور جەنگی، نەک تەنها پۆستی نییە لەناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا، بەڵکو یەکێکە لەدەرکراوەکان بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color