گرنگ

لە دوای باران بارین، تا ئێستا بەنداوی دەربەندیخان لە %69 و بەنداوی دوكانیش لە %71 خاڵییە لە ئاو


 
لە دوای باران بارین، تا ئێستا بەنداوی دەربەندیخان لە %69 و بەنداوی دوكانیش لە %71 خاڵییە لە ئاو
بوار ، تایبەت
بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم ئاماژە بەوە دەكات لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی باریان بارینەوە ئەو بەنداوە نوێیانەی كە دروستكراون پڕبوون لە ئاو و سەر ڕێژبوون، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاشكرای دەكات هێشتا زیاد لە مەترێك ئاومان لە ساڵی ڕابردوو كەمترە، لە بەنداوی دووكانیش هەرچەندە لەمساڵدا بارانی زۆرترباریوە، بەڵام هێشتا هێندەی ساڵی ڕابردوو ئاو گلنەدراوەتەوە، بەگشتیش لە بەنداوی دەربەندیخان لە %69 و بەنداوی دوكانیش لە %71 خاڵین لەئاو.
ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم بە بواری ڕاگەیاند: لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی باران بارینەوە لە هەردوو بەنداوی دووكان و دەربەندیخان بڕی ئاوی گلدراوە بە تێكڕا نزیكەی 15 سانتیمەر زیادیكردووە، بە جۆرێك لە كۆی 24 ملیۆن مەتر سێجا تواندراوە 19 ملیۆن مەترسێجا گلبدرێتەوە و چوار بەنداوی دیكەی بچوك كە ساڵی ڕابردوو دروستكراون ئەوان پڕبوون لە ئاو سەرڕێژبوون.
سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان بە بواری ڕاگەیاند: لە دوێنیوە تا ئەمڕۆ بڕی 24 سانتیمەتر ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان زیادیكردووە. لەم شەپۆلەی باران بارینە تا ئەمڕۆ 30 ملیم باران باریوە، بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەمڕۆ هێشتا 20 ملم كەمتر باران باریوە، لە كۆی سێ‌ ملیار مەتر سێجا ئاو كە توانای بەنداوەكەیە لە ئێستادا كەمتر لە ملیارێك واتە 961 ملیۆن مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەكە گلدراوەتەوە لە %69 ی بەنداوەكە خاڵییە لە ئاو، بەراورد بە ساڵی ڕابردووش زیاد لە مەترێك و 40 سانتیمەر ئاو كەمتر گلدراوەتەوە.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە بواری ڕاگەیاند: بەهۆی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڕی هەشت سانتیمەر لە ئاستی ئاوی بەنداوی دوكان زیادیكردووە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو تا ئەم كاتە 30 ملیم باران لە ساڵی ڕابردوو زیاتر باران باریوە، بەڵام ئاستی ئاوی بەنداوەكە كەمترە لە ساڵی ڕابردوو بەجۆرێك لە ئێستا تەنها لە %29ی بەنداوەكە ئاوی تێدایە و لە %71 خاڵییە لە ئاو.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color