گرنگ

سودانی بۆ قوباد تاڵەبانی: دۆخەکە لە بەرژەوەندی هەرێم و عێڕاق نییە


 
سودانی بۆ قوباد تاڵەبانی:
دۆخەکە لە بەرژەوەندی هەرێم و عێڕاق نییە
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی چونە دەرەوەی دۆلار، سودانی دەیەوێت هێز لە باشماخ و سەیرانبەند جێگیربکات
بوار، تایبەت
ڕۆژی ٣١ی کانونی دووەم، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەردانی شاری بەغدای کردو لەگەڵ محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێڕاق کۆبویەوە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، تەوەری سەرەکی کۆبونەوەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم باسکردن بووە لە بردنە دەرەوەی دۆلار لە ڕێگەی خاڵە سنورییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانییەوە.
لەو کۆبونەوەیەدا سودانی بە تاڵەبانی گوتووە، بەڵگەمان لایە کە لە سنوری باشماخ و سەیران بەند دۆلارێکی زۆر دەچێتە ئێران. بۆیە لیژنەیەکی تایبەت دەنێریین بۆ ئەو دوو خاڵە سنورییە، ئەگەر دۆخەکە چارەسەر نەکرێت، ئەوا ناچارین ھێزی حکومەتی عێڕاق لەو دوو خاڵە سنورییە جێگیر بکەین.
سودانی هۆشداری توندی داوەتە قوباد تاڵەبانی و پێی وتووە ئەگەر دۆخەکە کۆنتڕۆڵ نەکەین ئەوا دەرەنجامی باشی نابێت و دۆخەکە لە دەست دەردەچێت، چونکە لەسەر ئەو بابەتە بەرپرسانی ئەمریکی زۆر جددین و هۆشدارییان پێداوین ئەوەی ڕوودەدات لەبابەتی دۆلار لە بەرژەوەندی عێراق و ھەرێم نییە.
بەپێی زانیارییەکان، قوباد تاڵەبانی لە وەڵامی قسەکانی سودانیدا گوتویەتی ”ئێستا دەوام ناکەم بەھۆی کێشەکانم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هەرێم، بەڵام بۆ ئەم بابەتە خۆم دێمە سەرخەت ئەگەر بەڵگەتان ھەیە و لە هەر کوێیە کێشە هەبێت چارەسەری دەکەین”.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color