گرنگ

ئەمریكا، چی لە وزەی هەرێم دەوێت؟


 
ئەمریكا، چی لە وزەی هەرێم دەوێت؟
بوار، هەولێر
تۆڕی "ڕیال کلیر ئینێرجی" ئەمریكی، کە تایبەتە بە کاروباری وزە ئاشکرایکرد، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆنترۆڵی تەواوەتی بەسەر کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا هەیە.
بەپێی راپۆرتێكی تۆڕەكە، هەرێمی کوردستان تاکە شوێنە لە عێراقدا، کە میوانداریی ئەو پرۆژانە دەكات لەلایەن ئەمریکاوە پارەیان بۆ دابین دەکرێت لە بواری وزەدا.
هەر بەپێی تۆڕەكە، هەرێم هاوبەشی ئەمریكا لە بواری وزەدا، ئەو وزەیەی لە هەرێمیش هەیە، گرنگترین جۆری وزەیە لە ناوچەكەدا هەیە.
تۆڕەكە باسی لەوەش كردووە، كە ئەو بڕیارانەی حکومەتی ناوەند لە بەغدا سەبارەت بە بواری وزە لە دژی هەرێمی کوردستان دراوە، لەوانەش بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ ڕێگریکردن لە دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆ هەناردەی نەوت بە شێوەی سەربەخۆو فرۆشتنی وەک هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەرتی وزە سەیركراوە.
تۆڕەكە جەختی لەوەش كردووەتەوە، كە ئەمریكا، ئێران بە هۆكاری دەركردنی ئەو بڕیارانە دەزانێت‌و پێیوایە، دەبێت رووبەڕووی ببێتەوەو واش لە حكومەتی ناوەندی بكات، لە ژێر ئەو فشارانەدا بڕیار نەدات لە دژی هەرێمی كوردستان.
هەروەها باسی لەوەش كردووە، حکومەتی ئەمریکا هەڕەشەی كردووە، كە ڕێوشوێنی توندتر بەرانبەر عێراق دەگرێتە بەر، ئەگەر بێت‌و ئەو بڕیارانە لە دژی هەرێم بەردەوام بن.
لە ساڵی 2022 دادگای باڵای فیدراڵی لە عێراق بڕیارێکی دەكرد، كە تایبەت بوو بە یاسای نەوت و غازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کە لە ساڵی 2007 دەرچووەو بە نادەستووری ناوی برد، هەروەها بڕیارەكە هەرێمی كوردستانی پابەندكردووە بە رادەستكردنی تەواوی داهاتە نەوتییەكان بە حكومەتی ناوەندی.
چەند ساڵێكە مەلەفی نەوت بە یەکێک لە دیارترین کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دادەنرێت، بەو پێیەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەوڵدەدات یاسای نەوت و غاز دەربكات و كێشەكە كۆتایی پێبهێنێت، بەڵام تائێستا سەركەوتوو نەبووە لەو هەوڵەدا.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color