گرنگ

بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد


 
بانکی ناوەندی عێراق چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد
هەموو ڕێگاکانی ناردنە دەرەوەی دۆلار بەدوو بانک و دوو کۆمپانیای ئەمریکیدا تێپەڕ دەبن
بوار، تایبەت
بانکی ناوەندی عێراق بۆ ڕێگرتن لە چوونە دەرەوەی دۆلار بەقاچاخ و ڕازیبوون بەفشارەکانی ئەمەریکا چەند بڕیارێکی دەرکردوەو بڕیارەکان بریتین لە:
١-زیادکردنی پێدانی دۆلار بۆ ئەوکەسانەی گەشتی دەرەوەی عێراق دەکەن بۆ ۷ هەزار دۆلار بۆ هەرکەسێک بەمەرجێک لە مانگێدا بۆ یەک جار.
٢-هەموو فرۆشتنێکی دۆلار بەمەبەستی حەواڵەکردنی تایبەت و ناردنە دەرەوە دەبێت لە ڕێگای هەردوو کۆمپانیای ئەمریکی گواستنەوەو ناردنی دراو ”ویسترۆن یونێن و مونی گرام”ەوە بێت لەگەڵ بانکی ناوەندی عێراق.
۳-پێدان و ناردنە دەرەوەی دۆلار بۆ کاری بازرگانی و هێنانی کاڵا و وەبەرهێنان و کڕینی موڵک لە دەرەوەی عێراق و نەخۆشی و خوێندن و کاروباری دەوڵەت و پێدان و فرۆشتنی دۆلار بەبانکەکان لە ڕێگای فیزا کارت و ماستەرکارتەوە دەبێت و دەبێت کۆمپانیاو بانکەکان هەژماریان لە بانکی جی پی مۆرگانی ئەمەریکی هەبێت. پاڵپشتی ڕەسیدی دەزگا داراییەکانی عێراق دەکرێت لە سیتی بانکی ئەمەریکی و هەموو گواستنەوە و حەواڵەیەکیان دەبێت لەڕێگای هەردو کۆمپانیای ویسترن یونێن و مونی گرامەوە بێت.
٤-ئاسانکاری گواستنەوەی پارە دەکرێت بۆ ئەو کۆمپانیایانەی لە وەزارەتی بازرگانی تۆمارکراون و ئەو پڕۆژانەش تۆمارکراون لە وەزارەتی پیشەسازی و کۆمپانیاکانی دەرمان و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی بەشێوەی یاسایی دەتوانن دۆلار وەربگرن. کۆمپانیا بچوکەکانیش مانگانە دەتوانن ۲۰۰ هەزار دۆلار وەربگرن.
٥-بانکی ناوەندی ڕووماڵی هەموو داواکاریەک بۆ پێدانی دۆلار و ناردنە دەرەوەی دەکات.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color