گرنگ

٧ هەزار فەرمانبەر، پلەی زیادەیان بۆ بەستراوەو ١٥ هەزاریشیان موچەی زیادەیان پێدراوە


 
وردەکاری پێداچوونەوە بە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران
٧ هەزار فەرمانبەر، پلەی زیادەیان بۆ بەستراوەو ١٥ هەزاریشیان موچەی زیادەیان پێدراوە
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لیژنەیەک بۆ دەستنیشانکردنی گرفتەکانی جێبەجێکردنی ڕێنمایی دارایی ژمارە ١٢ـی تایبەت بە پێداچوونەوەی ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و هەژمارکردنى خزمەتیان لە چوارچێوەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازی پێک هێنرا.
بەپێی زانیارییەکان، لە کۆی ٣٢ دامەزراوەى هەر سێ دەسەڵاتی «دادوەرى و یاسادانان و جێبەجێکردن»، پێداچوونەوە بە ٣٦٥ هەزار و ٤٥٢ دۆسیە کراوە. کە ٧ هەزار و ١٩٦ دۆسیە پلەى زیادەیان بۆ بەسترا بوو، ١٥ هەزار و ٦١٤ دۆسیەشیان زیادە مووچەیان هەبوو، کە کۆى جیاوازى مووچەکەیان دەکاتە ملیارێک و ٣٦٠ ملیۆن و ٨٠٨ هەزار دینار.
بەپێی بڵاوکراوەیەکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری حکومەتی هەرێم، ڕێکخستنەوە بۆ دۆسیەکانی پێشمەرگە کراوەو تا ئێستا لەکۆى ٦٠ هەزار و ١٦ دۆسیە، ٤١ هەزار و ٩٨٢ دۆسیە، بۆ پێداچوونەوە ئامادە کراون و بڕیار وایە بە زوویی دۆسیە نایاساییەکانیان لە ڕووی پلەبەرزکردنەوە و زیادە مووچە، دەستنیشان بکرێن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color