گرنگ

کوردستان و قەوارە دەستووریەکەی لە نێوان بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق و درۆنەکانی ئێران.


 
کوردستان و قەوارە دەستووریەکەی لە نێوان بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق و درۆنەکانی ئێران.
فەرهەنگ گۆمەشینی
ھەرێمی کوردستان وەک ھەرێمێکی دەستووری لە چوارچێوەی بە حساب (عیراق)ی فیدراڵ ھەرێمێکی دان پێدانراوە ! وگۆرانکاری و روخانی رژێمی سەدام حسەین ئەوەندەی تر کردی بە ئەمری واقیع، بەشداری کورد دوای پرۆسەی ئازاد کردنی عیراق و سەنگ و دەنگ و رەنگی پتەوی لایەنی کوردی عیراقی دوای داتەپان و داروخان کردەوە بە عیراقی فیدراڵی بۆ ھەمووان.
کەلتوورێک ھەیە لە عیراق و مامەڵەیان لەگەڵ دۆخەکە بەپێی باڵانس و ھێزو تەرازووی ھاوسەنگ یا لاسەنگ و رۆژگار دەگونجێنن!
ناچمە نێو مێژووی پر ھەورازو نشێو و کۆی دۆخە ئاڵۆزەکانی مێژوو ، لەم چەند ساڵەی رابردوو لە ساتە وەختی پێکھێنان و درووست بوونی ھەموو حکومەت و کابینەکان،، کورد بەشداری ھەرە کاریگەرو لە پێشەوەی پێکھێنەرانی بووە بێگومان لەو ساتانەی کە لەوپەڕی پەرتەوازەیی و لەت بوونی ماڵی شیعەو سوننە زۆر بە دەنگی کزەوە روویان لە نێو ماڵی کورد کردوە تا حکومەت و کابینەکان مەیسەر بوون و لە خەم ڕەخسین ئینجا ھەرچی ھەڵەو کەم وکورتی و کێشەو دۆزی کورد! ئەوا بێ رەحم و بێ بەزەیی وەکو ئەوە وابێت کەھیچ پێشینەیەک نەبێ و نەبووبێ لە نێوان ھەردوو لا زۆر شۆڤینیانە و بە ھەمان عەقڵیەتی جاران و لە سۆنگەی بەھێزبوونی خۆیان و بە کەم زانینی ئەوانی دی دەکەونە سیاسەتی پاوانخوازی و دژایەتی ئەوەی دیکە.
بێگوومان پێویست ناکات ھەموو دژایەتی یان سەنگەر گرتنەکان باس بکەین!!!
بەڵام ئەوەی جێگەی ھەڵوەستە کردنە و لەسەر وەستانە بۆ ( کۆی کێشەکان) لە کێشەی دروستکردنی سەرە زێرابێک تا دەگاتە ماددە گەورەکانی دەستوور رێک پەنا بۆ دادگای فیدراڵی دەبەن ، لە کاتێکدا ھەمووان دەزانین جۆر و پێکھاتە و سروشتی ئەم ( دادگا) یە چۆن چۆنیە!!!!
تو سەیری ئەم چەند حکومەتەی دوایی بکە بەمەی سودانیشەوە چ حەشرێک لەرێی ئەم دادگایە بە کورد دەکرێ!!
نوێنەران و پەرلەمانتاران و وەزیرانی کورد تا ئێستا تاکە یەک داوای رەوای خەڵکی کوردستانیان بردە بەردەم دادگای فیدراڵی؟
ھەموو خەرقکردنی دەستوور و ھەموو ئەو یاساو بریارو رێنماییانەی کە دەرچوون و تیایدا بە ئاشکرا ھەستی پێ دەکرێ دژی خاک و خەڵک و کۆی ماف و شایستەکانە تاکە یەک داوا برایە بەردەم ئەم دادگایە؟
جا دەیان و سەدان نموونەی زەق و ھەستپێکراو ھەن کە مرۆڤ وھاووڵاتی ئاساییش ھەستی پێ دەکات بەڵام نوێنەرانی کورد مێش میوانیان نیە ، ئەو حاڵەتانە بۆ سومعەی ھەرێم و تەواوی قەوارەکەی زۆر کەوتۆتە ژێر پرساری جددی لای ھاوپەیمان و کۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بە جۆرێک کە بە ئاشکرا لە چەندین کۆبوونەوەی ھاوبەشمان لەگەڵ گەورە باڵیۆز و سەرکونسووڵی ووڵاتان بەشدار بوویم بە حوکمی (ئەرک و کارم)
بە ئاشکرا ھەستم کردووە لەژێر ھەرەشەی جدی و چاوەروانکراودایین.
گومانی تێدا نیە کە ئەو لایەن و گروپانەی حوکمی عیراق دەکەن بە ھەموو جیاوازی و ناکۆکیان کە دێنە سەر بابەت و کێشەو و دۆسیەکەی ( کۆک و تەباو بێ کێشەو گرفتن)
بە ھەموو پێکھاتەی جیاوازیان.
خەلەل و ھەڵەو کەم و کوورتی ئەم ھەرێمە راستە ڕێ نەکرێ و زۆر بە ڕوونی و شەفافیەت لە دانووستانەکانی سەرکردایەتی کورد لەگەڵ بەغدا وەک ووتم لە پێشەوە کارەساتی چاوەرواننەکراو بەرێوەن!
جارێ دانووستان یانی چی؟
(دان) و (ستاندن) زۆر ڕوونەو تەفسیر ھەڵناگرێ
شتێک ئەدەیت لە پێناو وەرگرتنی شتێکی تر.
کەواتە ئیستا لەوە دەگەین چەنێ نا ھاوسەنگ و لاسەنگین لە پرۆسەکەو لە کۆی نەخشەکە
بۆیە ئەم لاسەنگی و دۆخە دەبێ دوای رەچاوگرتنی بەرژەوەندی ھەموو ئەوانەی کە سابیقە ( پێشینە) یان ھەیە لە ھاوکێشە گەورەکە رەچاو بگیرێت و کەس تەخوین نەکرێ چونکە ململانێ گەورەکە کێشە دێرین و مێژووییەکە زۆر کۆنە ئەویش کێشەی مێژوویی ( صەفەوی) و ( عوسمانی)یە.
نووقتە سەری دێر
با مەلەفی دادگای باڵاو کێشەکانی واز بێنین لەوسەریشەوە ھەمدیس بە پێی بەرنامەیەکی تۆکمەی جمھوری ئیسلامی ئیران لەگەڵ دەست و پێوەندەکانی لە ناوجەرگەی عیراق
ھەرکاتێک تای گەرمی گەورە بەرپرسانی جمھوری ئیسلامی تۆزێک لە حەجمی خۆی بەرز بوویەوە ئەوا بە رەزامەندی یان ( روونتر) بڵێین چاوپۆشی و خۆ گێل کردنی (ئێرانیەکانی ناو عیراق)
ئەوا درۆنبارانمان دەکەن وەک قوربانی دوای دوای پاککردنەوەی زێرابی گەنیو!
وەکو بەیاننامە پر لە سەرنجەکانی :
_یەکێتی ئەوروپا
_نەتەوە یەکگرتووەکان
_ رێکخراوی مافی مرۆڤ
ھتد
ھەر کێشەیەک کە دروست دەکرێ و ( دەیکەن)
گەورەترین ھەڵوێستیان بریتیە لە:_
بە تووندی ئیدانەی دەکەین
بەووردی چاوودێری دۆخەکە دەکەین
بیگەرانین لەم دۆخە
دووا دێڕ
ووریایی دەوێ ئەم باروو دۆخە
باجەکەی زۆر گەورەتر دەبێت لە ھەموو دۆخەکانی تری دوێنێ و پێرێ...
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color