گرنگ

بۆ بەرگرتن لە بردنی دۆلار، حکومەتی عێراق، لە نێوان هەرێم و پارێزگاکان ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر


 
بۆ بەرگرتن لە بردنی دۆلار، حکومەتی عێراق، لە نێوان هەرێم و پارێزگاکان ڕێوشوێنی توند دەگرێتەبەر
بوار، تایبەت
لە ئێوارەی ڕۆژی ڕابردووەوە لە بازگەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی فیدڕاڵ ڕێ وشوێنی توند گیراوەتەبەر و پشکنینی چڕ بۆ ئۆتۆمبیل و هەموو ئەو بارانە دەکرێت لە باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە بەرەو هەرێم دێن.
هاوکات تیمێکی هاوبەشی هەواڵگری سەربازی عێراق و ئاسایشی نشتیمانی لە بازگەکان جێگیر بوون.
توندکردنی بازگەکان دوای فرمانێکی سودانی دێت بۆ بەرگرتن لە بردنی دۆلار بەقاچاخ بۆ هەرێم و سەرچاوەیەک لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بەبواری ڕاگەیاند لەسەر بڕیاری بەغدا ئەو ڕێ وشوێنانە لە پارێزگاکانی کەرکوک و نەینەواو دیالەو سەڵاحەدین بازگەکان لەگەڵ هەرێم گیراونەتە بەر و زانیاری هەواڵگری هەیە هەوڵدەدرێت بڕێکی زۆری دۆلار بەقاچاخ لەبەغداوە بگەیەنرێتە هەرێم.
هەمان سەرچاوە بەبواری ڕاگەیاند لە ڕێگا لاوەکیەکانیش هەمان ڕێ وشوێن گیراوەتەربەر و پشکنینی چڕ دەکرێت بۆ هەموو ئۆتۆمبیلێک.
بەهۆی ڕێکارەکانی بازگەکانەوە قەرەباڵەخیەکی زۆر دروست بووەو بۆ تێپەڕین لەبازگەی کەرکوک بەئاڕاستەی سلێمانی هەر ئۆتۆمبیلێک نیو کاتژمێری پێدەچێت و پشکنین بۆ جانتاو سندوقی ئۆتۆمبیلەکان و هەموو بارێک دەکرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color