گرنگ

بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، تۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆن عێڕاق بەکاردەهێنرێت


 
بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، تۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆن عێڕاق بەکاردەهێنرێت
بوار، تایبەت
بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان، لە بری تۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان، تۆماری دەنگدەرانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق بەکاردەهێنرێت.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، یەکێک لە داواکارییەکانی هەر یەک لە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو، بەکارهێنانی تۆماری دەنگدەرانی عێراق بوو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. چونکە ئەو چوار هێزە پێیان وایە جیاوازی نێوان تۆماری دەنگدەرانی عێڕاق و هەرێمی کوردستان نزیکەی ٥٠٠ هەزار دەنگە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، پارتی دیموکراتی کوردستان، لە سەردانەکانیدا بۆ لای هێز و لایەنە سیاسییەکان ئەوەیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان کێشەیان لەگەڵ ئەو داواکارییە نییەو پێیان ئاساییە هەڵبژاردن بە تۆماری دەنگدەرانی عێڕاق ئەنجام بدرێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color