گرنگ

بوار، هۆکاری دابەش نەکردنی موچەی مانگی یەکی ٢٠٢٣ ئاشکرا دەکات


 
بوار، هۆکاری دابەش نەکردنی موچەی مانگی یەکی ٢٠٢٣ ئاشکرا دەکات
بوار، تایبەت
لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژی ٢٥ی هەموو مانگێک، وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم دەستی دەکرد بە دابەشکردنی موچەی مانگانەی فەرمانبەران، بەڵام بۆ ئەو مانگە، تا ئێستا وەزارەتی دارایی لیستی موچەی ڕانەگەیاندووە.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، هۆکاری دواکەوتنی ڕانەگەیاندنی لیستی موچەی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ پەیوەندی بە ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیەو تا ئێستا ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی نەداوە لەسەر ڕاگەیاندتنی لیستی موچەی فەرمانبەران.
بەپێی زانیارییەکانی بوار، ئەنجومەنی وەزیران هیچ بڕە پارەیەکی داهاتی نەوتی بۆ وەزارەتی دارایی نەناردووە تا وەزارەتی دارایی بتوانێت دەست بکات بە دابەشکردنی موچەی مانگی یەک.
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هیچ بڕە پارەیەکی لەبەر دەست نییە تا بتوانێت دەست بکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و چاوەڕێ دەکات، ئەنجومەنی وەزیران، پارەی داهاتی نەوت ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکات بۆ ئەوەی بتزانرێت دەست بکرێت بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
 
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color