گرنگ

پارتی، دەیەوێت گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بگەڕێنێتەوە پەرلەمان


 
پارتی، دەیەوێت گۆڕان و كۆمەڵ و یەكگرتوو بگەڕێنێتەوە پەرلەمان
بوار، تایبەت
پارتی دیموكراتی کوردستان، دەیەوێت پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان‌و كۆمەڵی دادگەری‌و یەكگرتووی ئیسلامی بگەڕێنێتەوە پەرلەمانی كوردستان.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، پارتی دەیەوێت پەرلەمانتارانی ئەو حیزبانەش رۆڵیان هەبێت لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و كاراكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو شاندەی پارتی چوونەتە لای لایەنەكانی كۆمەڵ‌و یەكگرتوو لە رۆژی چوار شەممە، بە فەڕمی ئەو داوایان خستووەتە بەردەم ئەو دوو لایەنە ئیسلامییەو ئێستاش چاوەڕێی وەڵامیان دەكات.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە چوونی شاندەكەی پارتی بۆ لای گۆڕان، بۆ ئەوە بووە، كە جگە لە پەرلەمانتارەكانی خۆی، كار بۆ ئەوەش بكات، ئەو پەرلەمانتارانەی وازیان لە بزووتنەوەكە هێناوە رازی بكات بە گەڕانەوە بۆ پەرلەمان‌و رۆڵیان هەبێت لە هەمواری یاسای هەڵبژاردن‌و كاراكردنەوەی كارەكانی كۆمسیۆن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color