گرنگ

تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵان چۆن دۆزرایەوە؟


 
تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵان چۆن دۆزرایەوە؟
بوار، تایبەت
دوای ونبونی بۆ ماوەی دوو هەفتە، دواجار ئەمڕۆ، پێنجی شوبات، لەنزیک هەززەی کەسنەزان تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵان دۆزرایەوە...
بۆ ماوەی دوو هەفتە تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەواوی هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێر، سەرقاڵی دۆزینەوەی ئەو کوڕە مێردمنداڵە بوون کە لە ماڵ چووبووە دەرەوە بەڵام نەگەڕابۆوە بۆ ماڵەوەو کەس و کارەکەشی هیچ سۆراخێکی منداڵەکەیان نەدەزانی...
ئەمڕۆ دوو شایەتحاڵ، لە نزیک هەززەی کەسنەزان و بە دیاریکراوی لە پشت بەنزینخانەی دیڤاڵ، کە ئاوەڕۆیی شەقامی ١٥٠ مەتری لێیەو بەڵام تەواو نەکراوە، پرچی ئەیوب دەبینن و پەیوەندی بە هێزە ئەمنییەکانەوە دەکەن.
دوای ئەوە هێزە ئەمنییەکان، دەگەنە ئەو شوێنەو تەرمەکە لەناو ئاوەڕۆکە دەردەهێنن، پاشان دەیبەن بۆ بنکەی پۆلیسی کەسنەزان و لەوێ باوکی ئەیوب، کوڕەکەی دەناسێتەوەو هێزە ئەمنییەکان دڵنیا دەبن لەوەی ئەو تەرمە، تەرمی ئەیوبی ١٣ ساڵانە کە ماوەی دوو هەفتەیە چەندین تیمی جیاواز سەرقاڵی دۆزینەوەی بوون...
لە ئێستادا تەرمی ئەیوب لە پزیشکی دادییەو لێکۆڵینەوە دەکرێت بۆ ئەوە بزانرێت هۆکاری مردنی ئەیوب چییەو چۆن گیانی لە دەستداوە.
بەپێی وتەی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، تەرمی ئەیوب ڕادەستی کەس و کاری دەکرێتەوەو کەس و کاریشی تەرمەکەی دەگەڕێننەوە بۆ زێدی خۆیان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color