گرنگ

رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 70 ملیۆن دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم


 
رۆژانه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان زیاتر له‌ 70 ملیۆن دۆلار براوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم
حكومه‌تى عێراق له‌ نێوان هه‌رێم و به‌غدا ئامێرى سۆنارى جێگیر كردووه‌
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى پێگه‌ى (میدل ئیست ئای)ى به‌ریتانى كۆمەڵێك بەرپرس و سیاسی لۆكاڵی باڵادەستى عێراق و هه‌رێم دۆلاریان لەڕێی دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە ڕەوانەی توركیا دەكەن و دەسەڵاتدارانی توركیا لەبەرامبەر هەر (10) هەزار دۆلارێك (5) دۆلار وەك باج وەردەگرن.
به‌پێى وته‌ى سه‌رچاوه‌ بانكییه‌كان بۆ "میدل ئێست" له‌ رابردوو و تاوه‌كو ئێستاش ڕۆژانە نزیكەی 70 ملیۆن دۆلار لەكوردستانەوە بەقاچاغ دەبرێت.
میدل ئیست، پشتراستیكردۆته‌وه‌ ئەوەی دەكرێت تێكەڵەیەكە لە سپیكردنەوەی پارە و بەقاچاغبردنی دۆلار و هەردوو پرۆسەكە خزمەت بەیەكتری دەكەن و چەندین یاریزانی ناوخۆی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بەشدارن تیایدا و خاوەنی ئەو پارانە یان بەشدارن لەبانكە تایبەتەكان یاخود بانكی تایبەت بەخۆیان داناوە بۆ سپیكردنەوەی پارە.
دوو لەڕاوێژكارەكانی سودانی بۆ ئه‌و پێگه‌یه‌، ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، زانیارییە پرۆسەی بەقاچاغبردن بەم دواییە بەڕێی وشكانی و لەڕێی كوردستانەوە پەرەیسەندووە، لەوێشەوە ڕەوانەی توركیاو دوبەی دەكرێت بۆ ڕێگەگرتن لەوە حكومەتی عێراق چەند خالێكی پشكنینی نوێی لەسەر ڕێگای بەغداد كوردستان داناوەو، ئامێری سۆناری لێجێگیركردون.
ئەندامێكی یەكێتی بانكە تایبەتە عێراقییەكان بۆ (میدل ئیست ئای) ئه‌وه‌ى خستۆته‌ڕوو، گەورە مامەڵەكارەكان نایانەوێت هیچ زانیارییەك سەبارەت بە سەرچاوەی داراییەكانیان، یاخود ناسنامەكانیان ئاشكراببێت بەهۆكاری ئەمنیی و دارایی، ئەو میكانیزمە ئێستا نەماوە، بەوەش ڕویانكردووەتە بازاڕی ڕەش بۆ دابینكردنی دۆلارو ڕەوانەكردنی لەدەروازە نافەرمییەكانەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color