گرنگ

چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەداتە یەكێتی


 
چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەداتە یەكێتی
بوار، تایبەت
هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە رێگەی محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری داوە بە یەكێتی نیشتمانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، هۆشدارییەكە لە كۆبوونەوەی سودانی و قوباد تاڵەبانی گەیەنراوە بە یەكێتی‌و تایبەت بووە بە بابەتی هەناردەی گازی سروشتی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
هەر بەپێی زانیارییەكان، هۆشدارییەكە وەها بووە، كە وەك لایەنە شیعییەكان بە هیچ شێوەیەك رازی نابن بە بێ‌ گەڕانەوە بۆ حكومەتی ناوەندی‌و رازی بوونی ئێران گازی سروشتی هەرێم هەناردەی ئەوروپا بكرێت.
بوار زانیویەتی، هەر ئەو هۆشدارییەش بووە، كە یەكێتی رازی نەبووە بە هەناردەی گازی سروشتی‌و ئەوەش وایكردووە، گرێبەستێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت لەو بارەوە شكست بهێنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color