گرنگ

كابینەی نۆ دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت


 
كابینەی نۆ دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت
پارتی، نایەوێت كێشە بۆ كابینەكەی مەسرور بارزانی دروست بێت
بوار: تایبەت
پارتی دیموكرات نایەوێت كێشە بۆ كابینەی نۆیەم بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی دروستبێت‌و پێیوایە ئەو كابینەیەش دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكرات لەگەڵ كۆمەڵی دادگەری‌و یەكگرتووی ئیسلامی‌و بزووتنەوەی گۆڕان لە رۆژی چوار شەممەو پێنج شەممە، بۆ گەیاندنی پەیامێك بووە، كە تایبەت بووە بە كابینەكەی مەسرور بارزانی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ناوەڕۆكی پەیامەكەی پارتی ئەوە بووە، كە نایانەوێت چیتر كێشە بۆ كابینەكەی مەسرور بارزانی دروست ببێت، بەتایبەتی لەمساڵ‌و ساڵی داهاتوودا.
زانیارییەكان باس لەوەش دەكەن، كە شاندەكەی پارتی باسیان لەوە كردووە، بەلای كەمەوە كابینەكەی مەسرور بارزانی تا دوو ساڵی تر بەردەوام دەبێت، چونكە لە كۆتایی ئەمساڵ هەڵبژاردن دەكرێت‌و بەلایەنی كەمیشەوە تا پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ دوای هەڵبژاردن ساڵێكی تر پێویستە، بۆیە نایەوێت لە ماوەی ئەو دوو ساڵە كێشە بۆ كابینەكەی مەسرور بارزانی بەردەوام بێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color