گرنگ

قوباد تاڵەبانی، چۆن شكستی بە سكاڵاكە نوێیەكەی لاهور شێخ جەنگی هێنا؟


 
قوباد تاڵەبانی، چۆن شكستی بە سكاڵاكە نوێیەكەی لاهور شێخ جەنگی هێنا؟
بوار، تایبەت
قوباد تاڵەبانی بە پێدانی بەڵێنێك بە فائق زێدان سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، شكستی بە سكاڵا نوێیەكەی لاهور شێخ جەنگی هێنا، كە لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماریكردبوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە كۆبوونەوەی لەگەڵ فائق زێدان، قوباد تاڵەبانی باسی لەوە كردووە، كە پرۆژەیەكی ئاشتەواییان لەناو یەكێتی نیشتمانی کوردستان دەبێت، ئەوەش بۆ ئاشتكردنەوەی ناڕەزییەكانی ناو حیزبەكەی.
هەر بەپێی زانیارییەكان، قوباد تاڵەبانی داوای لە فائق زێدان كردووە، كار بۆ ئەوە بكات، فشار لە كۆمسیۆن بكات، تا بڕیار لە دژی یەكێتی نەدات و كێشەی گەورە بۆ پرۆژە ئاشتەواییەكەیان دروست نەکەن.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color