گرنگ

بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان: ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی نەگەڕێینەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان


 
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان: ئێمە سوورین لەسەر ئەوەی نەگەڕێینەوە بۆ پەرلەمانی کوردستان
بوار، تایبەت
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژە بەوەدەكات سەرۆكی پەرلەمان بە نوسراوێك كە ئاراستەی كردوین لە بارەی پرسی هەڵبژاردن و كاركردنەوەی كۆمیسیۆنەوە دوو بژاردەی خستووەتە بەردەستمان، جەختیش دەكاتەوە بە گوێرەی مادەی 25ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان داوای دەستلەكار كێشانەوەمان لە سەرۆكی پەرلەمان كردووە دەبوو لە ماوەی 30 ڕۆژ وەڵاممان بداتەوە، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەداوینەتەوە.
سەرچنار ئەحمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان بە بواری ڕاگەیاند: لە لایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە نامەیەكمان بەدەست گەیشتووە كە تیایدا داوای لێكردوین بەشداربین لە یەكلایی كردنەوەی پرسی ئەنجومەنی كۆمسیاران و بابەتەكانی پەیوەست بە هەڵبژاردن، بۆ ئەو مەبەستەش دوو بژاردەی خستووەتە بەردەستمان، یان ئەوەیە بەشداری دانیشتنەكانی پەرلەمان بكەین، یاخود بەنوسراو وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان بدەینەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی ئەوەی ئێمە لە 6/11/2022 بە گوێرەی مادەی 25 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان نامەی دەست لەكار كێشانەوەمان ئاراستەی سەرۆكی پەرلەمان كردووە، بۆیە ناتوانین بەشداری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان ببین، لەبەر ئەوە بە نوسراو وەڵامی نوسراوەكەی سەرۆكی پەرلەمان دەدەینەوە و بە پرس و ڕاوێژ لە نێوفراكسیۆنەكەی خۆمان. بۆچوونی خۆمان لەسەر بابەتەكانی تایبەت بە پرسی هەڵبژاردن دەخەینەڕووو.
بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای ئاراستەكردنی نامەی دەستلەكار كێشانەوەمان دەبوو لەماوەی 30 ڕۆژدا سەرۆكی پەرلەمان وەڵامی نامەكەمكان بداتەوە و لە دانیشتنێكی پەرلەمانی كوردستان ئەو بابەتە بخاتە بەرنامەی كارەوە، بەڵام بە چەند هۆكارێك ئەوە نەكراوە، بەڵام پێدەچێت لە مانگی داهاتوودا وەڵامی نامەكەی ئێمەش یەكلایی بكرێتەوە كە ئێمە سورین لەسەر دەستلەكار كێشانەوەمان لە پەرلەمانی كوردستان و نەگەڕانەوەمان بۆ دانیشتنەكانی پەرلەمان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color