له‌سه‌ر پرسى غازى سروشتى، مه‌سرور بارزانى گفتووگۆ له‌گه‌ڵ ئیمارات و سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كردووه
ماكڕۆن، به‌فه‌ڕمى له‌سه‌ر غازى سروشتى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى گفتووگۆى كردووه
پارتى ده‌یه‌وێ دۆسییه‌ى غاز له ده‌ستى یه‌كێتیى ده‌ربهێنێت
بوار، تایبه‌ت
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوا، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌یه‌وێت دۆسییه‌ى غازى سروشتى هه‌رێمى كوردستان له ده‌ست یه‌كێتیى ده‌ربهێنیت و سه‌ردانى ئه‌م دواییەی مه‌سرور بارزانى بۆ فه‌ره‌نسا و ئیماڕات په‌یوه‌ندى به‌و پرسه‌وه هه‌بووه.
به‌پێى به دواداچوونه‌كانى بوار، دواى فشاره‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتان به مه‌به‌ستى په‌ره‌پێدان له كێڵگه غازییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، پارتى و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان گفتووگۆكانیان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه بگه‌نه رێككه‌وتن، چونكه له حاڵه‌تى نه‌هاتنه ژێر بارى ئه‌و داواكارییه، ئه‌وا ئه‌وان له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن و پرسى غازى سروشتى له ژێر ده‌ستى یه‌كێتىی ده‌رده‌هێنن. به‌و پێیه‌ى ئه‌و دۆسییه په‌یوه‌ندى به ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وڕوپاوه هه‌یه.
هه‌ربه‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى بوار، پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به فه‌ڕمى به‌رپرسانى یه‌كێتیى له‌سه‌ر ئاستى باڵا ئاگاداركردۆته‌وه كه ئه‌وان ده‌رگاى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانیان به ڕووى تیمى یه‌كێتیى له حكومه‌ت واڵا كردووه‌و ئاماده‌ن كێشه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام بۆ پرسى غاز سروشتى بێباكن و ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و مه‌سه‌له‌كه له ره‌زامه‌ندى پارتى و یه‌كێتیى گه‌وره‌تره.
به‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، به‌شێك له ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى، چه‌ند رۆژى رابردووى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ وڵاتانى ئیماڕات و فه‌ره‌نسا په‌یوه‌ندى به پرسى غازى سروشتى هه‌رێم هەبووه، هه‌ردوو وڵات به تایبه‌ت فه‌ره‌نسا له نێوشیان ئیمانوێل ماكڕۆن، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا به تایبه‌ت له‌گه‌ڵ مه‌سڕور بارزانى گفتووگۆى كردووه.
هه‌ربه‌پێى به دواداچوونه‌كانى بوار، به‌شێك له داواكارییه‌كانى چه‌ند رۆژى رابردووى به‌رپرسانى ئه‌وڕوپا له كۆنگره‌ى میوشن له ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم تایبه‌ت بووه به‌و پرسه.
هه‌ربه‌پێى زانیارییه‌كانى بوار، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌یه‌وێ به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وڕوپا و ئه‌مه‌ریكا و به‌شێك له وڵاتانى ئیقلیمى له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكبكه‌وێت بۆ په‌ره‌پێدان به پرسى غازى سروشتى هه‌رێم و ئه‌و پرسه له ده‌ست یه‌كێتیى نیشتمانى كوردستان ده‌ربهێنێت.
بوار، زانیویه‌تى، جگه لە برێت ماكگۆرك، رێكخه‌رى كۆشكى سپى بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كۆبوونه‌وه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى یه‌كێتیى له حكومه‌ت و حزب له ماوه‌ى رابردوودا، كونسڵى گشتیى ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ بڕیارده‌رى ده‌سته‌ى كارگێرى یه‌كێتیى له‌وباره‌یه‌وه كۆبۆته‌وه.