بوار نیوز، سه‌رتیپ قه‌شقه‌یی
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 30ی ئایاری 2021، به فه‌رمی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسایی بودجه‌ی 2021ی گه‌ڕانده‌وه وه‌زاره‌تی دارایی ، ئاماده نه‌بوو له دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران گفتووگۆی له‌سه‌ر بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنی.
هۆكاری ناردنه‌وه‌ی ره‌شنووسی یاسای بودجه‌ی 2021، له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نێو بودجه‌دا، ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردن و سه‌رفكردن پاره و به‌شێك له پڕۆژه‌كان درابوو به وه‌زیره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، له نێویشیان وه‌زیری دارایی و پلاندانان.
مه‌سرور بارزانی، له كۆبوونه‌وه‌ی رابردوودا، به روونی به وه‌زیره‌كانی وتووه ده‌سه‌ڵاتی سه‌رف و خه‌رجكردن پێویسته له لایه‌ن خودی خۆیه‌وه بێت و ناكرێت وه‌زیره‌كان به‌وشێوه‌یه ده‌ستكراوه‌ن بن.
به راشكاوانه به وه‌زیره‌كانی وتووه : بۆ نایه‌ن له شوێنی من ببنه سه‌رۆك وه‌زیران، مادام ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌تان له بودجه‌دا پێدراوه.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021، له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ت، به‌شێك له وه‌زیره‌كانی نیگه‌ران كردووه، له نێوشیان وه‌زیری دارایی و وه‌زیری پلاندان ( كه پشكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتییه). هه‌تاوه‌كو ئێستا قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تیش، بێده‌نگی نواندوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه كێشه له‌وباره‌یه‌وه دروست بكرێت.
هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانی یه‌كێتیی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و حزبه‌ش، به توندی دژی ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵات له وه‌زیره‌كان بسه‌ندرێته‌وه، بۆیه پێده‌چێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ره‌شنووسه خولێكی دیكه‌ی شه‌ری راگه‌یاندن له نێوان پارتی و یه‌كێتیی دروستبكاته‌وه.
شه‌ش مانگ، به‌سه‌ر پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 تێپه‌ڕیوه، هێشتا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ماوه‌ته‌وه و نه‌چۆته وه‌زاره‌تی دارایی، له‌گه‌ڵ چوونیشی بۆ په‌رله‌مانی كوردستان لانیكه‌م دوو مانگی پێویسته بۆ په‌سه‌ندكردنی، چونكه مانگێك پێویستی به گفتووگۆیه له نێو لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و مانگێكیش بۆ په‌سه‌ند كردنی دابنێ، مانگێكیشی ده‌وێ تاوه‌كو ئه‌و بودجه‌یه دوای په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هه‌رێم، رێنمایی له لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی دارایی بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌رده‌چێت ، واته؛ ده‌گه‌ینه كۆتاییه‌كانی ساڵی 2021، ئه‌وكاتیش ئه‌و بودجه‌یه هه‌بێت، یان نه‌بێت هیچ سودێكی نییه ! ئه‌گه‌ر داماننا ئه‌و بودجه‌یه بۆ ساڵی داهاتووه خۆ ئه‌وكاتیش به پێی یاسا ده‌توانرێ یه‌ك له‌سه‌ر دوانزده‌ی ئه‌و بودجه‌یه سه‌رف بكرێت.
سه‌رباری په‌رله‌مانێكی لاواز له به‌رده‌م بودجه و كه‌م ئه‌زموونی و نه شاره‌زایی و موزایه‌ده‌ی په‌رله‌مانتار، له لایه‌ك واده‌كات تێپه‌راندنی بودجه‌یه‌كی باش له‌كاتی خۆیدا ئه‌سته‌م بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ره‌شنووسه كێشه‌یه‌كی دیكه دروست ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: به‌و رێزنه‌گرتنه له تیمی حكومه‌ت شه‌ڕێك له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی بودجه له نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دروست ده‌كات، دواتریش ئه‌و شه‌ڕه ده‌گوازێته‌وه نێو په‌رله‌مانێكی پڕ له فه‌وزا.
هه‌نگاوه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، جگه له‌وه‌ی وه‌زیره‌كان به یه‌كجاری ده‌كاته ئاله‌تێكی بێ ده‌سه‌ڵات، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و نا ته‌بایی و لێكترازانه‌ی ئێستا له نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه زیاد ده‌كات ؟!
ئه‌گه‌ر ره‌شنووسی بودجه به‌وشێوه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌یه‌وێ له نێو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌ی ئه‌وكات تیمی یه‌كێتیی و گۆڕان له نێو حكومه‌ت چ قسه‌یه‌كیان بۆ فراكسیۆن و حزبه‌كانیان ده‌بێت ؟! ئایه، جارێكی دیكه ئه‌و وه‌زیرانه ناكه‌ونه ژێر هه‌ڵمه‌تێكی قسه پێوتن و شكاندن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؟!