گرنگ

بوار، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات ئاشكرا دەكات


 
بوار، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ئیمارات ئاشكرا دەكات
بوار، تایبەت
سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئامانجی سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ وڵاتی ئیمارات ئاشكراكرد.
بەقسەی سەرچاوەكە، كە تایبەت بۆ بوار قسەی كرد، ئامانجی سەردانەكە بۆ واژووكردنی گرێبەستێكی تایبەتە بە كەرتی گازی سروشتی هەرێمی كوردستان.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، لایەنی عێراقی و ئەمریكی ئاگاداری گرێبەستەكەن‌و بەڕەزامەندی ئەوان كراوەو بڕیارە بەم نزیكانە بەشێك لە ناوەڕۆكی رێككەوتنەكە بۆ رای گشتی ئاشكرابكرێت.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، لایەنی ناڕازی گرێبەستەكە توركیایەو تائێستا دیارنییە توركیا بۆ بەو رێككەوتنە رازی نییە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی چەند جارێك نێچیرڤان بارزانی سەردانی توركیای كردووەو لەبارەی ئەو گرێبەستەوە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە كردووە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color