گرنگ

سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، بۆ ئیمارات یەكێتی نیگەران دەكات

2023-03-16

 
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی، بۆ ئیمارات یەكێتی نیگەران دەكات
بوار، تایبەت
سەردانەكەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە بۆ رێككەوتنی گازی سروشتی بووە، یەكێتی نیشتمانی كوردستانی نیگەران كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، یەكێتی نیشتمانی پێیوایە هەنگاوی پارتی دیموكرات بۆ رێككەوتن لەسەر گازی سروشتی بێ‌ ئەوان هیچ ئەنجامێكی نابێت.
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئێستا یەكێتی لەو سەردانەی نێچیرڤان بارزانی نیگەرانە بۆ ئیمارات، كە هەفتەی رابردوو بۆ واژووكردنی گرێبەستی گازی سروشتی بۆ ئەو وڵاتە ئەنجامیدا.
بوار زانیویەتی، یەكێتی پێیوایە پارتی لەوەدا حسابی بۆ نەكردووە، چونكە پێشتر گفتوگۆ لە نێوانیان هەبووە، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتیش لەو شاندەدا بەشداریپێدەكرێت‌و بەشێك دەبێت لە رێككەوتنەكە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color