گرنگ

سیستانی، دژی بڕیاری قەدەغەكردنی خواردنە كحوڵییەكانە


 
سیستانی، دژی بڕیاری قەدەغەكردنی خواردنە كحوڵییەكانە
بوار، بەغدا
هەموو ئاماژەكان بۆ ئەوە بوون، كە زۆرینەی مەرجەعە ئاینییەكانی عێراق پشتگیری ئەو بڕیارە بكەن، کە پەرلەمانی عێراق بۆ قەدەغەكردنی هاوردەو مامەڵەكردن بە خواردنەوە كحوڵییەكان دەریكرد.
بەڵام پێچەوانەی ئاماژەكان، عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەكان دژی ئەو بڕیارەیەو پێیوایە، ئەوە سەردەكێشێت بۆ دیاردەی تر لە عێراق.
پەرلەمانی عێراق ڕۆژی 4 ئازاری 2023، هاوردەكردن و بەرهەمهێنان و فرۆشتنی خواردنەوە كحولییەكانی قەدەغەكرد.
ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی بڕیارێكی پێشتری پەرلەمانی عێراق بوو، كە ساڵی 2016 دەرچووبوو، كە ئەوكات بەهۆی كاردانەوەكانی بڕیارەكە جێبەجێكردنی ڕاگیرابوو.
بڕیاری قەدەغەكردنی مادە كحولییەكان مانگی رابردوو لە عێراق لە ڕۆژنامەی فەرمیدا بڵاوكرایەوە، بەوەش جێبەجێكردنی بڕیارەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە، كە ئەمەش كاردانەوەی زۆری دروست كرد.
لە نوێترین كاردانەوەدا عەلی سیستانی گەورە مەرجەعی شیعە هەڵوێستی لەبارەوە راگەیاندووەو بە پێی سەرچاوەیەكی نزیك لەو مەرجەعە، مەرجەعییەتی ئاینی لەنەجەف دژی ئەو بڕیارەیە.
هەر بەقسەی سەرچاوەكە، مەرجەعییەتی ئاینی، بەردەوام پێداگری لەسەر دامەزراندنی دەوڵەت و كۆمەڵگەیەكی مەدەنی دەكات و دژی سەپاندنی ئایندارییە بەسەر دامەزراوەكانی دەوڵەتدا، بۆیە لەگەڵ جێبەجێكردنی بڕیارەكە نییە.
ئەو سەرچاوەیە چەند نموونەیەكی لەبارەی هەڵوێستەكانی پێشتری سیستانی باس كردووەو باسی لە ڕەتكردنەوەی یاسای باری كەسێتی ساڵی 2013 و ڕەتكردنەوەی نمایشكردنی هێما ئاینییەكان لە نووسینگەكانی دەوڵەتدا كردووە.
لەبارەی بێدەنگی ئێستای سیستانیش ڕایگەیاندووە، سیستانی ماوەیەكی زۆرە ڕونیكردووەتەوە، كە دژی ئەو جۆرە یاسایانەیەو پێویست ناكات هەمان شت دووبارەبكاتەوە.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color