گرنگ

یەكێتی گومانی لە كەوتنەخوارەوەی كۆپتەرەكان هەیە و داوای هاوكاری لە هاوپەیمانان كردووە


 
یەكێتی گومانی لە كەوتنەخوارەوەی كۆپتەرەكان هەیە و داوای هاوكاری لە هاوپەیمانان كردووە
بوار، تایبەت
یەكێتی نیشتمانی گومانی لە كەوتنە خوارەوەی كۆپتەرەكانی رۆژئاوای كوردستان هەیەو بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوكاری لە هاوپەیمانان كردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەیەكی سەربازی دراوە بە بوار، گومانەكەی یەكێتی لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، ئەو كۆپتەرانە لە نزیك سنوورەكانی باكوور و باشووری كوردستان كەوتوونەتە خوارەوەو پێیوایە هەوڵێكی هەواڵگری لە پشت رووداوەكەوەیە.
هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێتی بەهۆی ئەوەی رووداوەكە لە ژێر سنووری دەسەڵاتی خۆی نەبووە، داوای هاوكاری لە هاوپەیمانان كردووە، بەو پێیەی ئەو شاندە بۆ كۆبوونەوە روویان لە سلێمانی كردووە.
بوار زانیویەتی، یەكێتی دەیەوێت دڵنیابێتەوە لە هۆكاری كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەكان و دواتر هەڵوێستی فەرمی لە بارەوە رابگەیەنێت.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color