گرنگ

محەمەد شەیاع سودانی، دووجار داوای لە مەسرور بارزانی كردووە تەلەفۆنێك بۆ قوباد تاڵەبانی بكات


 
محەمەد شەیاع سودانی، دووجار داوای لە مەسرور بارزانی كردووە تەلەفۆنێك بۆ قوباد تاڵەبانی بكات
بوار، تایبەت
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئامادەنییە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری ئەنجامبدات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار كەوتووە، لە ماوەی هەفتەی رابردوو، سێ‌ جار داوا لە مەسرور بارزانی كراوە، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ قوباد تاڵەبانی ئەنجامبدات، "ئەگەر بۆ هەواڵپرسینێكیش بووە".
هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەوانەی داواكەیان لە مەسرور بارزانی كردووە، بریتیبوون لە محەمەد شەیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، كە ئەمەی دووەمیان دوو جار ئەو داوایەی ئاراستەكردووە.
بوار زانیویەتی، مەسرور بارزانی رەتیكردووەتەوە، ئەو داوایە جێبەجێبكات‌و جەختیكردووەتەوە، هیچ كێشەیەكی لەگەڵ خودی قوباد تاڵەبانی تیمی یەكێتی نیشتمانی نییەو ئەوان بەشێكن لە حكومەت و چۆن بایكۆتیان كردووە، ئاواش دەتوانن بگەڕێنەوە كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی وەزیران.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color