گرنگ

بانگهێشتەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ 123وڵات، کاردانەوەی دیدارەکەی سلێمانییە


 
بانگهێشتەکەی سەرۆکی حکومەت بۆ 123وڵات، کاردانەوەی دیدارەکەی سلێمانییە
لە هەفتەی ڕابردوو، حەوتەمین دیداری زانکۆی ئەمریکی لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو تیایدا بەدەیان سەرکردەو نوێنەری وڵاتانی جیهان بەشداربوون، بەڵام ڕێکخەرانی دیدارەکە سەرۆکی حکومەتی هەرێمیان بانگهێشت نەکرد، لە کاردنەوەی ئەو دیدارە سەرۆکی حکومەت بانگهێشتی نوێنەری 123وڵاتی کردووە بۆ بەشداری لە بۆنەکانی بەهارو نەورۆز.
بەپێی زایارییەکانی بوار، لەسەر پێشنیاری ڕاوێژکارانی (مەسروربارزانی) داوا لە سەرۆکی حکومەت کراوە کە بۆنەکانی بەهارو نەورۆز بقۆزێتەوە بۆ بانگهێشتکردنی زۆرترین نوێنەری وڵاتانی جیهان بۆ شاری هەولێر، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ پەراوێزخستنی مەسرور بارزانی لە دیداری سلێمانی و بانگهێشت نەکردنی لەلایەن بەڕێوەبەرانی دیدارەکەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای خستنەڕووی ئەو پێشنیارە ڕاستەوخۆ لەلایەن سەرۆکی حکومەتەوە پەسەندکراوەو فەرمانی کردووە بە تیمەکەی کە بەباشترین شێوە کارەکان ڕابپەڕێنن و هەوڵ بدەن زۆرترین ژمارەی نوێنەری وڵاتان بانگهێشتی هەولێر بکەن. هەوڵیش بدەن ئەو کەسانە بانگهشێشت بکەن کە کەسانی دیارو کاریگەرن.
بوار ئەوەشی زانیوە کە لە دوای کۆتایی هاتنی دیدارەکەی سلێمانی، بەرپرسانی پارتی نزیک لە مەسروربارزانی ئەوەیان بە بەرپرسانی یەکێتی ڕاگەیاندووە کە چاوەڕێی سوپڕایزی مەسروربارزانی بکەن بۆ گەوترین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی لە شاری هەولێر، بۆ نیشاندانی هەولێر وەک سەنتەرێکی نێودەوڵەتی بۆ کۆکردنەوەی نوێنەری زۆرترین وڵاتانی جیهان.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color