وردەکاری زیاد بوونی ئاوی بەنداوەکانی هەرێم
ئاستی ئاوی بەنداوەکانی دوکان و دەربەندیخان زیادیان کردووەبەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە بەهێزەی ناوچەکانی هەرێمی گرتەوە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان مەترێک و 30 سانتیمەتر و دەربەنیخانیش دوومەتر و 89 سانتیمەتر بەرزبووەتەوە.
رێژەی باران بارین هەتا ئێستا لە دوکان 393 ملیمەترە، ساڵی ڕابردوو هەتا ئەم کاتە 288 ملیم باران باریبوو، لەدەربەندیخانیش هەتا ئێستا400.6 ملیمەتر باران باریوە،ساڵی ڕابردوو هەتا ئەم کاتە 340 ملیمەتر باران باریبوو.
کۆچەر جەمال، بهڕێوهبهری بهنداوی دوكان ڕایگەیاند،ئاستی ئاوی بهنداوی دوكان تاوهكو ئێستا مەترێك و 30 سانتیمەتر بەرزبوەتەوە، تائێستا 393 ملیمەتر باران باریوە و پارساڵ تا ئەمکاتە 288 ملیمەتر باران باریبو.
ئاماژەی بە ئەوەش کردووە، ساڵی رابردو تێکڕای ئاوی کۆگاکراو لە بەنداوەکەدا مەترێک و 80 سانتیم زیاتر بو، بهڵام ئهمساڵ کۆی گشتی ئاوی گلدراوه له 30% زیاتره.
ئهوهشی خستهڕو، "ههرچهنده ئهمساڵ باران بهراورد به ساڵی رابردو زیاتر باریوه، بهڵام بههۆی ئهوهی وشكهساڵی ساڵ له دوای ساڵ دێت پێویسته بڕی زیاتر ببارێت بۆ ئهوهی بگهینهوه به ساڵانی رابردو"، پێشبینیشی كرد ئهمساڵ بگهنهوه به ساڵی رابردو وتی، "ئهگهر نهگهینه ئهو ئاستهش بهپێی ئهو بڕه ئاوهی گلیدهدهنهوه ئاو بهردهدهنهوه".
لە لایەکی دیکەوە، سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان راگەیاند، رۆژی چوارشەممە (8ـی ئادار/مارسی 2023)، بەنداوی دەربەندیخان ملیارێک و 46 ملیۆن مەترسێجا ئاوی تێدا بوو، بەڵام لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ ئاستی ئاوی بەنداوەکە بۆ ملیارێك و 157 مەترسێجا بەرزبووەتەوە.
کۆی گشتی باران بارینی ئەمساڵی
دەربەندیخان گەیشتووەتە 400.ملیمەتر لەکاتێکدا ساڵی ڕابردوو هەتا ئێستا 340 ملیمەتر
بووە.ئەمە لە کاتێکدایە ماوەی سێ ساڵە سەرەڕای وشکە ساڵی و کەمی باران بارین، ئێرانیش سەتا سەتی ئەو ئاوەی کە لە خاکە کەیەوە دەڕژایە نێو رووباری سیروان و بە نداوی دەربەندیخان، گرتوویەتیەوە.
ماوەی چەند ساڵێکە لە وەرزی باران باریندا بەپێی پێویست باران نابارێت، لەچەند ناوچەیەکی هەرێمیش زەنگی وشکەساڵی لێدرا، بەڵام ئەمساڵ ڕێژەیەکی باش باریوە، هەرچەندە شارەزایانی کشتوکاڵ و کەشناسی ئاماژە بە پێویستی زیاتری باران بارین بۆ نەمانی مەترسی وشکەساڵی دەکەن.