گرنگ

ئەو ماددانە چین کە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن‎؟


 
ئەو ماددانە چین کە بۆ بەشە خۆراکی مانگانە زیاد دەکرێن‎؟
لە کۆتایی ئەم مانگەوە دەست بە دابەشکردنی سێیەم بەشەخۆراکی مانگانەی هاووڵاتییان دەکرێت کە چەندمادەیەکی تایبەت بە مانگی ڕەمەزان زیادکراون.‎
وەزارەتى بازرگانیى عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە کۆتای ئەم مانگەو دەست دەکرێت بە دابەشکردنى سێیەم بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتیان بۆ ساڵى نوێ لەگەڵ سەبەتەى خۆراکى تایبەت بە مانگى رەمەزان کە چوار بەشە خۆراکە.‎
خۆراکە زیادکراوەکان بریتین لە تەبەقێک هێلکەی سوور بۆ هەر خێزانێک، هەروەها کیلۆیەک ئاردى گەنمەشامى، 500 گرام شەعرییە، یەک کیلۆ ئاردى سفر بۆ هەر ئەندامى ‎خێزانەکە‎
بەپێی زانیارییەکان، بڕیاری زیادکردنی بەشە زیادەکانی خۆراک لە عێراقدا زیاتر لە 41 ملیۆن کەس دەگرێتەوە .‎
سەبارەت بە هەرێمی کوردستانیش، چەند ڕۆژێک پێش ئێستا نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی ماددەکان بۆ هەرێمی کوردستان دەست بە دابەشکردنیان دەکرێت.‎
وتیشی، چوار مادە بۆ بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان تایبەت بە مانگی ڕەمەزان زیادكراون ئەوانیش بریتیین لە تەبەقێك هێلكە، پێنج كیلۆ ئاردی سفر بۆ هەر ماڵێك، نیو كیلۆ نیشاستە، یەك كیلۆ مەعكەرۆنی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color