گرنگ

بوار، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات


 
بوار، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لاهور شێخ جەنگی ئاشکرا دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکی لاهور شێخ جەنگیدا گرت و دوو لە پاسەوانەکانیشیان دەستبەسەرکرد.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەک لەیەکێتی نیشتیمانی کوردستان، هۆکاری دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەکەی لاهور شێخ جەنگی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئۆتۆمبێلە موڵکی ئیدارەی گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانەو چەند جارێک لاهور شێخ جەنگی ئاگادارکراوەتەوە لە گێڕانەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە، بەڵام ناوبراو ئۆتۆمبێلەکەی نەگێڕاوەتەوە.
سەبارەت بە هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو پاسەوانەی لاهور شێخ جەنگی کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون، ئەو سەرچاوەیەی بوار، هۆکارەکەی بۆ ئەوە گێڕایەوە کە ئەو دوو کەسە ئامادە نەبوون ئۆتۆمبێلەکە تەسلیم بە هێزە ئەمنییەکانی یەکێتی بکەن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بەنزیخانەی برایەتی لە گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری سلێمانی، ئۆتۆمبێلێکی لاهور شێخ جەنگی کە بۆ تێکردنی بەنزین دەچنە ئەو بەنزینخانەیە، لەو کاتەدا هێزێکی ئەمنی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر بەنزینخانەکەو دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی لاهور شێخ جەنگیدا دەگرن و دوو کەسیش دەستگیردەکەن کە لە ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بڵاویان کردووەتەوە، ئەو دوو کەسە ئەرکیان گواستنەوەی منداڵەکانی لاهور شێخ جەنگی بووە بۆ قوتابخانەو دوو کەسی مەدەنی بوون، نەک سەربازی.
بڵاوی بکەوە
  • theme deafult color